سەرۆکی فەرەنسا
2025-04-10 126 جار خوێنراوەتەوە

ماکرۆن: بەمزوانە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، رەنگە وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا، دەشڵێت، "ئەو بڕیارە بە مەبەستی دڵخۆشکردنی هیچ لایەنێکی دیاریکراو نابێت، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە دادپەروەرانەیە".

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی فەرەنسا 5 ڕایگەیاند، "دەبێت بەرەو دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا هەنگاو بنێین و لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو کارە دەکەین کە رەنگە مانگی حوزەیران بێت".

جەختی لەوە کردەوە، کە هەوڵدەدات فەرەنسا بەشێک بێت لەو "داینامیکییە" کە پشتگیری لەم دانپێدانانە دەکەن.

سەرۆکی فەرەنسا وتی، "ئامانجمان ئەوەیە لە مانگی حوزەیراندا لەگەڵ سعودیە هاوسەرۆکایەتی ئەو کۆنفرانسە بکەین، کە دەتوانین هەنگاوی دانپێدانانی یەکتر "دەوڵەتی فەلەستین" لەگەڵ چەند لایەنێکدا تەواو بکەین".

لەم هەفتەیەدا ماکرۆن بەشداری لوتکەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر و عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن لە قاهیرە کرد، لە لوتکەکەدا تیشک خرایە سەر وەستاندنی شەڕی غەززە و پشتگیریکردن لە پلانی عەرەبی بۆ کەرتی غەززە لە بەرامبەر پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کردنەوەی دەروازەکان بۆ ئەوەی رێگە بدرێت بە یارمەتییەکان بچنە ناو ناوچەی گەمارۆدراو.

  • 250 بەرپرسی مۆساد داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن

  • ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی :ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بۆ کورد گرنگە

  • ماکرۆن: بەمزوانە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین

  • گۆڤاری فۆربێس-ی ئەمریكی: ساڵی 2025 خراپترین ساڵی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیایە

  • تۆڵەسەندنەوەی نوێی چین لە ئەمریکا: باجی گومرگی بۆ سەدا 84% بەرزکردەوە

  • سعودیە بڕیارێکی قورسی بۆ عومرەکان دەرکرد

  • کات و شوێنی دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت

  • ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت

  • دیگۆ گارسیا، گرنگترین بنکەی ستراتیجى ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر نەیارەکانی

سەرەکی