2025-04-14 325 جار خوێنراوەتەوە

کەسوکاری ئەنفالکراوان داوای دادگاییکردنی جاش و موستەشارەکان دەکەن

کەسوکاری ئەنفالکراوان نوسراوێکى هەشت خاڵى بە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدەن و داوا دەکەن روفاتەکانیان بۆ بهێنرێتەوە و جاش و موستەشارەکانیش دادگاى بکرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە لە چوارچێوەی مەراسیمی 37ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئەنفالی گەلی کورددا، کەسوکاری ئەنفالکراوان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و تیایدا لە بەیاننامەیەکى هەشت خاڵێدا داوایان لە سەرجەم ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و UN و دەزگا و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ کرد بە زووترین كات بە دەم داواكارییەكانی كەسوكاری ئەنفالكراوان و شەهیدانەوە بچن.

کەسوکارى ئەنفالکراوان، دواى دەستگیركردن و دادگایی کردنی جاش و مستەشارەكان، كە لە لایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە کرد، داوا لە حكومەتی عێراق دەکەین بڕیاری دادگای تاوانەكانی عێراق جێبەجێ بكات و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری ئەنفالكراوان بكاتەوە، بە فەرمی داوای لێبووردن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان بكات.

یەکێکى دیکە لە داواکاریەکانیان،  بابەتی جینۆساید بكرێتە بابەتێكی گشتگیر و لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن و زاكۆ و پەیمانگاكان بخوێنرێت،خەرجکردنی سلفەی ڕاكێشانی ئاوی (گۆپتەپە-چەمچەماڵ) بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە، خەرجکردنی پارە بۆ پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفال كە لە ئێستادا لە بانك بۆ كۆمپانیای جێ بەجێكار سەرف ناكرێت، بۆ تەواوكردنی كەموكوڕییەكان.

داواكارین فشار بخرێتە سەر حكومەتی عێراق تاوەكوو ببێتە ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، پەیمانی (ڕۆما) واژوو بكات، پەلە بكرێت لە هەڵدانەوە و هێنانەوەی ڕووفاتی ئازیزان بۆ زێدی خۆیان، بەردەوام بوون لە  وەرگرتنی زانیاری و نموونەی خوێن (DNA) لە كەسوكاری ئەنفالكراوان بۆ ناسینەوەی ڕووفاتی ئازیزان.

ئەنفال لە ساڵی 1963  بڕیاری لێدرا، لە ساڵانی هەشتاکان و بە دیاری کراوی لە 1988 عەرەبی عێراقی لە ژێر سوڵەتە و دەسەڵاتی ئەوکاتی بەعس و بە هەموو هێزێکەوە جێبەجێ کرد ، لە دوای ڕاپەڕینیش دەسەڵاتی کوردی بە گرتنەخۆ و پاراستنی ئەنفال چی و جاش و خۆفرۆشەکان جارێکی دیکە کوردیان ئەنفال کردەوە !

کورد 182 هەزار هاوڵاتی لێ ئەنفال کرا ، هەزارانی دیکەش لە زیندان و لە چەم و دۆڵەکان و لە ژێر تەعزیبدا کوژران، 4500 گوند تەختی زەوی کرا، زۆرینەی ناوچەکان لەهەمان پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا کیمیاباران کرا، لە دوای 37ساڵ لەو کارەساتە ئەم دەسەڵاتەی ئێستا لەبەر گەندەڵی و خۆقایمکردنیان بە کورسی و پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان ئامادە نین و نەبوون لەسەر گۆڕی ڕووفاتەکان بوەستن و فاتیحایەک دادەبدەن.

ناوی(ئه‌نفال) بۆ یەکەم جار وەک پرۆسە (كامل ساجت عزیز ـ ڕاوێژکاری سەربازی سەدام حسین  و سوڵتان هاشم پێشنیاریان کرد ئەگەر چی پرۆسەکە بۆ یەکەم جار پێش دەستبەکاربوونی سەدام حسین و لە ساڵی 1963 قسە و باسی لێوە کرابوو، بەو پێیەی لە ساڵەدا کۆنگرەیەک لەلایەن بەشێک لە زانایان و مامۆستایانی سەلەفی و سعودی ئەو کات لە بەغداد بەستراو تێیدا مەرجەعی شیعەی ئەوکات موحسین الحکیم بە توندی دژی وەستایەوە و دواتریش مامۆستایانی ئاینی ئەو کاتی کورد دژی هەوڵی فەتواکە وەستانەوە. 

  • حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان وەڵامی یەكتر دەدەنەوە

  • ئەمریكا.. لە تەکساس لافاوە و لە كالیفۆرنیاش ئاگر

  • سوپاسالاری ئێران: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتەوە، ئەمجارە ئەمەریکاش ناتوانێت ناتانیاهۆ ڕزگار بکات

  • زاگرۆس هیوا: یەکەم گروپی گەریلا لە 10 بۆ 12 ئەم مانگە لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن

  • ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە

  • زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

  • بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

سەرەکی