2025-04-14 477 جار خوێنراوەتەوە

بژمێرەكانی ڕۆژی سەرژمێری لە هەولێر و سلێمانی دژی پێنەدانی شایستەداراییەکانیان گردبوونەوە

ناوەندی هەواڵ

بژمێرەكانی ڕۆژی سەرژمێری بەهۆی خەرج نەكردنی شایستە داراییەكانیان گردبونەوە و نیگەرانی خۆیان دەگەیەننە بەرپرسانی هەرێم.

ئەمڕۆ دووشەممە14ی نیسانی 2025، بەشێك لە بژمێرەكانی ڕۆژی سەرژمێری لە هەولێرو سلێمانی بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەكانیان، گردبونەوە و نیگەرانن لەوەی كە تائێستا شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج نەکراوەو دەڵین جیاوازیی کراوە لەنێوان بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

نوێنەرى بژمێرەکانی سلێمانى لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەرۆژنامەنووسانی وت "بژمێرەکانى عێراق سەرجەم شایستە داراییەکانیان وەرگرتووە، بەڵام بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆی کاری دوو مانگ تەنیا پارەی یەک مانگییان بۆ خەرجکراوە کە بڕەکەی 250 هەزار دینارە، لەگەڵ پارەی هەشت رۆژی خولی راهێنان کە بۆ هەر رۆژێک 10 هەزار دینارە".

پێشتریش چەند جارێك بژمێرەكان گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام داوە، بەڵام داواكارییەكەیان جێبەجێ نەكراوە.

بەکۆی گشتیی 19 هەزار کەس وەک بژمێر لە سەرژمێریی دانیشتوواندا لە هەرێمی کوردستان بەشداریان کردووە، کە سەرجەمییان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان بوون و بەگوێرەی کارەکانیان بڕیاربوو هەر بژمێرێک 580 هەزار دینار وەربگرێت.

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

  • ئێران به ‌بڕەپارەیەکی زۆر داوای قه‌ره‌بوو له‌ئه‌مریكا ده‌كات

  • رۆژئاوای كوردستان:ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2026 دەكات

  • دانه‌غاز بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاركردن داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ى هه‌یه‌

سەرەکی