×

2024-02-10 406 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لە دوو مانگدا زۆرترین هاوڵاتی لە سێدارە دەدات

بە پێی راپۆرتە میدیاییەکان لە ئێران،لەمانگی کانونی دووەمی ڕابردوودا ئێران و دەسەڵاتەکەی 86کەسی لەسەرتاسەری ئێران لە سێدارە داوە  .

ئامارەکان دەریدەخەن کە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەماوەی مانگی یەکی ساڵی 2023 تا مانگی یەکی ساڵی 2024 بەراورد بەم دوومانگەی ساڵی نوێ کەمتر بووە ، بەو پێەش ئێران لە دوومانگی ڕابردوودا بە سەپاندنی سزای لە سێدارەدان لە چاو ساڵی ڕابردوو و هاوکات بەرز کردنەوەی سزاکان پلانێکی شەڕانگێزی دژبە هاوڵاتیان پەیڕەو دەکات لە سەرویانەوە کورد .

بەگوێره‌ى ئاماری سزای لەسێدارەدان لەئێران، لەمانگی یەکی ساڵی 2024، لانیکەم 86 کەس لەو وڵاتە لەسێدارەدراون‌و لەو ماوەیەدا 35 حوکمی بەهەمان سزا دەرچوە، بەڵام لەمانگی یەکی ساڵی رابردوو لانیکەم 63 کەس لەسێدارەدراون‌و 23 سزای لەسێدارەدانیش بۆ تۆمەتباران دەرچوە.

 

بەگوێره‌ى ڕاپۆرتی ئەو پێگەیە، کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە، بەتایبەت بۆ تاوانە سوکەکان، بەردەوامە لەجێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەکان.

 

ماڵپەڕەکە ئەوەشیخستوەتەڕوو، حکومەتی ئێران دەرکردن‌و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن بەکاردەهێنێت.

 

بەگوێره‌ى ئاماری ساڵانەی ماڵپەڕی "هرانا"، لەساڵی 2023دا لانیکەم 791 هاوڵاتی لەسێدارەدراون کە 25 ژن‌و دوو منداڵیان تێدایە، کە بەبەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی پێشوو زیاتر لە 33% زیادیکردوە

  • بۆردوومانى تورکیا لە شێراوا قوربانى لێکەوتەوە

  • ماكرۆن: لەگەڵ ئەوەم ئۆكرانیا مووشەكی دوورمەودا دژی روسیا بەكاربهێنێت

  • پوتن: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە

  • ڕوسیا هەڕەشەی توند لە ئۆكرانیا دەكات

  • ئایا خامنەیی باری تەندروستی خراپە؟

  • بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى له‌ كۆچ بكات؛ به‌ریتانیا پاره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات

  • جه‌ندرمه‌ى توركیا گه‌نجێكى سورى تا مردن ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن

  • توركیا: كێشەی سەرەكیمان لەگەڵ ئەمریكا پرسی پەكەكەیە

  • ​ئایا سعودیە بۆ میوانداریكردنی فیفا ڕێگە بە هاوڕەگەزخوازان و مەی خواردنەوە دەدات؟

سەرەکی