2025-03-22 292 جار خوێنراوەتەوە

ئەمشەو بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

ئیرادە میدیا

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،ئەمشەو لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 22ی ئاداری 2025 دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ چالاکیی کاتژمێری زەوی بەڕێوەدەچێت کە چالاکییەکی جیھانیيە و بە بەشداریی زیاتر لە 170 وڵات، لە کۆتا شەممەی مانگی ئازاردا کاتژمێر 8:30 خولەکی شەو ئەنجامدەدرێت".

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەمساڵ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئەو چالاکییە ئه‌نجامده‌درێت، کە تێیدا ته‌واوی گڵۆپ و رووناككه‌ره‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دەکوژێندرێنەوە، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و چالاكییه‌ له‌ ساڵی 2007 لە شاری سیدنیی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئێستا له‌ زیاتر له‌ 7 هه‌زار شار له‌ 172 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دەستەی ژینگە لەڕاگەیەندراوەکەیدا دەشڵێت، مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌، دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەيه‌تی لەجیھاندا، بۆئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی زەوی”.

  • قۆناغی ڕاگوزه‌ر لەسوریا و ئاستەنگەکانی بەردەم ئه‌حمه‌د شه‌رع

  • بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دیاردەیەكی گەردوونی ڕودەدات

  • ئیسماعیل بەقائی: ئاشتی لە رێی دیالۆگەوە دەبێت نەک سەپاندنی هێز

  • 250 بەرپرسی مۆساد داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن

  • ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی :ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بۆ کورد گرنگە

  • ماکرۆن: بەمزوانە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین

  • گۆڤاری فۆربێس-ی ئەمریكی: ساڵی 2025 خراپترین ساڵی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیایە

  • تۆڵەسەندنەوەی نوێی چین لە ئەمریکا: باجی گومرگی بۆ سەدا 84% بەرزکردەوە

  • سعودیە بڕیارێکی قورسی بۆ عومرەکان دەرکرد

سەرەکی