×

دیناری عێراقی
23   کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

ناوەندی هەواڵ

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی گەشتی وەزیری دارایی و ئابووری عێراق بۆ دەرەوە، هاوكات ئەو پشووەی بەهۆی سەرژمێرییەوە ڕاگەیەندراوە، هێندەی تر ناردنی پارە لەلایەن بەغدادەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دوادەخات.
بەپێی زانیارییەكانی "ئیرادە میدیا" سەرۆكوەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممە وەزارەتی دارایی پارەكە خەرج بكات. 
ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاوبوەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووە، هەروەها رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش بەهۆی سەرژمێرییەوە پشووە، بۆیە خەرجكردنی مووچەكە دەكەوێتە رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو. 
ئەو لیستانەی مانگانە هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد دەیاننێرێت بەشێكی كێشەكانن، بەغداد تێبینی لەسەریان هەیە،كێشەكان بەشێوەیەكی سەرەكی لەبارەی بایۆمەترییە، تائێستا زیاتر لە 15 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە هەرێمی كوردستان بایۆمەترییان نەكردووە، دوایین مۆڵەتیش بە حكومەتی هەرێمی كوردستان دراوە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە كە 25ـی 12ـی 2024ـە.
كێشەیەكی دیكەش پەیوەندی بە نەمانی پارەوە هەیە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئێستا هەردوو شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر ئەو پرسە لە گفتوگۆدان تاوەكو وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی بدات بۆ گواستنەوەی پارەو چارەسەركردنی كێشەكە. 
بەهۆی ئەوەی لە 25ـی 12 هەموو هەژمارەكان لە عێراق رادەگیرێن ، مەترسی هەیە ئەگەر تاوەكو پێش ئەو وادەیە كێشەكە چارەسەر نەكرێت، ئەوا مووچەی مانگەكانی 11 و 12 ترسی زۆریان لەسەرە بفەوتێن.
دواكەوتنی ناردنی پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە لەكاتێكدایە، زیاتر لە 45 ڕۆژە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هیچ مووچەیەكیان پێنەدراوە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش چەندین جار باسیان لەوەكردووە كە كێشەی مووچە چارەسەركراوە و مووچە دابەش دەكرێت بەڵام ئەو وادەیەی ئەوان چەندین جار باسیان كردووە تێپەڕیوە و هێشتا مووچە نەگەیشتووە.

 

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی