×

2024-11-16 145 جار خوێنراوەتەوە

نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

ناوەندی هەواڵ

نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان، ڕۆژی هەینی بە 2562 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەوپێیەش گەورەترین دابەزینی هەفتانەی خۆی لە ماوەی 3 ساڵی ڕابردوو بەخۆیەوە بینی.

هەنگاوەکانی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە کەمکردنەوەی سوودی بانکی، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرزبێتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی زێڕ دابنێت.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پێویست بەوە ناکات پەلەپەل بکەن لە دابەزاندنی سوودی بانکی."

لەدوای ئەو لێدوانەوە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی یەک مانگی ڕابردوو.

ئابوویناسان و چاودێران و شارەزایانی ئابووری پێیانوایە، سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە ئەمریکا و ئەوەش کاریگەری بەرچاو لە سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دادەنێت.

ئالێکس ئیبکاراییان، بەڕێوبەری کۆمپانیای ئالیگەینس گۆڵد  ڕایگەیاندووە، "ناڕوونییەکان و مەترسییەکان لە بازاڕەکاندا کەمبوونەتەوە کە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە چەند هەفتەی رابردوو بوون."

دەشڵێت "ئێستا زێڕ رووی لە دابەزین کردووە بەو پێیەی بەهاکەی زیاتر کاریگەرییەکەی لە هۆکارە بنەڕەتییەکان وەرگرتووە."

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی