2025-06-11
154 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ "دۆخەکە ئاڵۆز مەکە دانوستانەکان بەباشی بەرێوە دەچن"
ناوەندی هەواڵ
لە دواین پەیوەندی تەلەفۆنیدا ترەمپ ناتانیاهۆی ئاگادار کردەوە لە دواین دان و ستانی نێوان وڵاتەکەیی و ئێران و ڕاپۆرتە میدیاییەکانیش ئاماژە بۆ هۆشدارییەکەی ترەمپ دەدەن بەوەی ناوبراو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ئاگادر کردۆتەوە لە هەر جموجوڵێک کە مەساری دانوستانەکان بە ئاراستەییەکی دیکەدا بەرێت .
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دواین دان وستانی نێوان وڵاتەکەیی و ئێران ڕایگەیاند کە ئەوان" هەوڵدەدەن ڕێککەوتنێک بکەن کە ڕێگری بکات لە مردن و لەناوبردن" بە بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات جگە لەوەی ناڕاستەوخۆ هۆشداری دا و ووتی هیوادارە بەو شێوەی کە دەیەوێت دانوستانەکان بەڕێوە بچن کە ڕەنگە وا نەبێت ، ئەوەش لە ئایندەیەکی نزیکدا دەردەکەوێت ترەمپ وادەڵێت .
دواین پێشنیاری ئەمریکا بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران چییە ؟
گەڕی شەشەمی دانوستانی ئێران – ئەمریکا پێدەچێت ڕۆژی هەینی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەرێوە بچن، ووتەبێژی وەزارتی دەرەوەی ئێران "ئیسماعیل باغایی" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گەڕی شەشەم بە پێچەوانەی پێشنیاری ئۆسلۆ لە ڕۆژی یەکشەممە لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەرێوە دەچێت .
ئەمریکا لەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانەوە پێشنیاری کردووە کە تیمێک بە شێوەی "هاوپەیمانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کە ڕێکخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکانە" چاودێری بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و پیاتندنی یۆرانیۆمی ئاست نزمی ووڵاتەکە بکەن، بەڵام پێشنیارەکەی ئەمریکا کەلە گەڕی پێنجەمی دانوستانەکان پێشنیارکراوە، تا ئێستا لەلایەن ئێرانەوە بە فەرمی وەڵام نەدراوەتەوە .
دەستخستنی داتابەیسی ئامانجە سەربازیەکانی ئیسرائیل لەلایەن هەواڵگری ئێرانەوە گەڕی شەشەمی دانوستان قورس دەکات
ئەم گەڕەی دانوستانی نێوان ئێران – ئەمریکا پێدەجێت دانوستانێکی قورس و تاقەت پروکێن بێت، بەو پێیەی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە هۆشداریەکیدا بۆ ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری تۆکمەدا توانیویەتی دەستی بگات بە داتابەیسی ئامانجە سەربازییەکانی ئیسرائیل و بیگەیەنێتەوە بە ئێران بە سەرکەوتووی، هاوکات هۆشداریاندا لەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وەڵامێکی وای دەبێت کە ئیسرائیل و ناوچە ئەتۆمییە شاراوەکانی بکەنە ئامانج و فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران " حسێن سەلامی" ڕایگەیاند : کە ئیسرائیل هەر هێرشێک ئەنجام بدات دەرگای دۆزەخی بەسەردا دەکەنەوە .
هۆشداریەکەی سکرتارییەتی ئەنجومەنی نەتەوەیی ئێران دوای ئەوە دێت کە مانگی ڕابردوو ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد کەلە ئانوساتی دانوستانەکانی "ئەمریکا و ئێران" ئیسرائیل هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ لێدانی گورزی سەربازی بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران تەواو کردووە .
بۆمبی ئەتۆم چەند پێویستی بە پیاتندنی یۆرانیۆم هەیە و ئێران ڕێژەکەی گەیاندۆتە چەند ؟
کۆماری ئیسلامی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بە مافی خۆی و ئەمریکا و ئیسرائیل بە "هێڵی سوور"ی دەزانن. ئێران بەبەردەوامی رەتیدەکاتەوە یۆرانیۆمی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆم بێت و پێداگری دەکات لەوەی پێشخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئاشتیانەیە لەکاتێکدا ئێران تاکە وڵاتی بێ چەکی ئەتۆمییە کە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندبێتە 60٪، لە کاتێکدا بۆ دروستکردنی کارەبا تەنها لە 3.67٪ پێویست دەبێت .
وڵاتان ترسیان هەیە لەوەی کە ئێران بتوانێت بە ڕێژەی 30 ٪ دیکە یۆرانیۆمەکەی بپیتێنێت، ئەوا دەتوانێت بۆمبی ئەتۆم دروست بکات بەو پێیەی بۆمبی ئەتۆم پێویستە پیتاندنەکەی بگاتە 90٪، هەر ئەوەش هۆکارە لەوەی ئیسرائیل پێی وابێت ئێران و خواستەکانی بۆ دەستخستنی یۆرانیۆمی پیتێنراو " مەترسی گەورەیە لەسەر بوونی ئیسرائیل و داهاتوویان لە ناوچەکە" .
ساڵی 2018، دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە کە لە ساڵی 2015 زلهێزەکانی جیهان لەگەڵ ئێران واژۆیان کردبوو .
31ی ئایاری 2025، محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە کۆنفرانسی بەڕێوەبەران و ئاسایشی دەزگا جێبەجێکارەکانی پارێزگای مازەندەران لە شاری ساری، لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە ڕایگەیاند :پیتاندنی یۆرانیۆم "مافی ئێرانە و هیچ کەس ناتوانێ رێگری لەو مافە حاشاهەڵنەگرە بکات، قسە و باسەکان سەبارەت بە سفرکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بێ ئەنجامن و گوتنەوە و دووبارەکردنەوەیان هیچ سوودێکی نییە و نابێت " .
-
هۆكارى هێرشنەكردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە ئاشكرادەبێت
|
-
گرێبەستەكانى هەرێم لە ئەمریكا؛ قەیرانى دارایى قوڵتر دەكاتەوە
|
-
ئیرادە وردەكاریى ئەلیكترۆنیكردنى پارەدان لەعێراق ئاشكرادەكات
|
-
حكومەتى هەرێم كلیلی بازاڕى خانوبەرە وندەكات
|
-
ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ "دۆخەکە ئاڵۆز مەکە دانوستانەکان بەباشی بەرێوە دەچن"
|
-
عێراق.. نەبونى چاودێريى و یاساى بودجە؛ دەوڵەت ئیفلیج دەکات
|
-
ئیرادە داتا و زانیارى گرنگ سەبارەت بە ئابوریى عێراق دەخاتەڕو
|
-
نەبونى متمانە لە یاساى هەڵبژاردنەكانى عێراق دا درێژەدەكێشێت
|
-
ئیرادە ئامارى پێنچ ساڵى رابردوى خۆكوشتن لەهەرێم بڵاودەكاتەوە
|
|
|