2025-06-12 423 جار خوێنراوەتەوە

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

ناوەندی هەواڵ

ئەمرۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورک بۆسەر تونێل و گۆرەپانەکانی گەریلا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند؛ سوپای تورک بە چەکی قورس و قەدەغەکراو لە نێویاندا کیمیایی  هێرش دەکاتە سەر گەریلا و تونێلەکان، هەپەگە بانگەواز لە کۆمەڵگەی ئاشتی و لایەنگرانی مافی مرۆڤ دەکات ئەو کارە قێزەونەی تورکیا ڕاگرن .

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە سوپای تورکیا ئاگربەستی گەریلای پەکەکەی کردۆتە فرسەت و دەیەوێت بە چەکە قەدەغەکراوەکان لە نێویاندا چەکی کیمیایی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە گشتی و نێو گۆڕەپان و تونێلەکاندا شەهید بکات .

تورکیا دوای ئاگربەستی پەکەکە لە 1ی ئایار و دواتریش کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی 12 پەکەکە، هێرشەکانی بۆ سەر گەریلا بەڕێژەی دووئەوەندە بەرز کردۆتەوە، سەرباری توندکردنەوە و چڕکردنەوەی هێرش و بۆردوومانەکان وەک هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت : لە مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا بە ( گازی کیمیایی، درۆن، حەفارە و چەکی قورس ) هێرشی سەر تونێلەکانی گەریلای کردووە و هەوڵی ڕووخاندن و تەقاندنەوەی داوە . 

تورکیا دەرفەت لە ئاگربەستی گەریلا وەردەگرێت و دەیکاتە فرسەت بۆ توندکردنەوەی گەمارۆ

لە دوای پرۆسەی ئاگربەستی 1ـی ئایار و پەڕینەوەی پەکەکە بۆ پێگەیەکی جیاواز، لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا هێزەکانی سوپای تورک بە دوای فرسەت و هەلدە دەگەڕێن، ڕاگرتنی چالاکی پەکەکە وەک فرسەتێک بۆخۆیان دەبینین، بۆیە بە ئاسوودەی دەجوڵێنەوە و هەوڵدەدەن گۆرەپانەکانی گەریلا گەمارۆ بدەن. بەم شێوەیە بە قێزەونترین شێوە پێگەی ئاگربەست بۆخۆیان بەکار دەهێنن و دەیانەوێت بەرخۆدێرانی تونێلەکانمان لەناوبەرێت، هەپەگە وادەڵێت . 

سوپای تورکیا لە دەڤەرەکانی پارێزگای دهۆک و لە هێرشەکانی پێشویدا ناوبەناو چەکی کیمیایی و قەدەغەکراوی بەکار هێناوە، زۆر جار ئەو چەکانە و کاریگەرییەکانی بەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەو دەڤەرانە کەوتوون، بەڵام لەلایەن تیمی تایبەتی و هاوئاهەنگی ( پارتی و تورکیا ) کەیسەکانیان لە ژێر فشاردا پێگۆڕیون، یان پێداخستوون هەندێک جاریش بەرکەواتوانی مەدەنی ئەو ناوچانە لەلایەن پزیشکی سەربازی تورک لە بارەگا سەرەکییەکانی تورکیا چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە لە پێناو شاردنەوەی کەسیەکان .

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەک هەپەگەش پشتڕاستی کردۆتەوە لە گوندەکانی ( سێگرێ و گردی ئامێدیی نزیکی ناوچەی ئامێدیی و گوندی شێلازێی مەتینا لە باشووری کوردستان ) سوپای تورکیا گازی کیمیایی بەکارهێناوە . 
هەپەگە "مەیلێکی بەکرێگیراو دەیەوێت بانگەوازی ئاشتی بۆ شەڕ بگۆڕێت"

 ناوەندی چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی جموجوڵی تێکدانی بانگەوازی و پرۆسەی ئاشتییەوە ئاشکرای دەکات کە مەیلێکی بەکرێگیراوی شەڕخواز دەیەوێت شکست بە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـەمینی پەکەکە و خواستەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی کراوی کورد و پەکەکە بهێنێت. 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە لە ئەگەری بەردەوامی ئەو جۆرە هێرشانە و ڕانەگرتنی چەکە قەدەغە کراوەکان لەسەریان ئەوا هێزەکانی گەریلایش مافی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ گۆڕێن بۆ پێگەی کرداری و بەشێوەی جیاواز وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. بۆئەوەی دۆخێکی لەم شێوەیەش ڕوونەدات، دەبێت ئەم عەقڵێتە کرێ خۆرەیەیی شەڕ کە بەدوای قارەمانێتی هەرزان، فرسەت، نامەردی و هێرشی قێزونەوەیە ڕاوەستێندرێت، بۆیە دوا لە هەر کەس و لایەنێک کە لایەنگری ئاشتی  و چارەسەرییە دەکەین، لەم بابەتەدا بە دەستپێشخەری هەستن و دواش لە هەموو ڕێکخراوەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ دەکەین لە دژی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو بوەستنەوە، داوا لە هەموو لایەنگرێکی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەکەین ببنە ڕێگر لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکدا کە لە مەتینا و ڕۆژئاوای زاپ بە شێوەیەکی دژە مرۆڤانە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت .

زانیاری نێو ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا و خۆپاراستنی گەریلا لە هێرشەکان 

"هێرشەکانی سوپای تورک؛

9ـی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی 2 جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراون.

10ـی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی 9 جار بە گازی کیمیایی بۆردوومان کراون.

5، 6، 9، 10 و 11ـی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی 11 جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و بەکارهێنانی گازی کیمیایی بۆردوومان کراون.
7 و 8ـی حوزەیران لە هەرێمی مەتینا، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانێ شێلازێ 5 جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو و بەکارهێنانی گازی کیمیایی بۆردوومان کراون.

10ـی حوزەیران گۆڕەپانی دەشتی کافیەیی هەرێمی گارە جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

5، 6، 9، 10، 11 و 12ـی حوزەیران سوپای تورک 25 جار هەوڵیداوە بە حەفارە و حەفارەی زەوی کونکەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی داڕووخێنێت.

لە نێوان 5-11ـی حوزەیراندا لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سپیندارێ، کانی سارکێ، زێڤکێ، دەرگای ورچ، دەشتی کافیا، دێڕەشێ، گردی زەنگل، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، بێشیلی، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی بەهار و گردی ئامێدی بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون.

وەڵامدانەوەی هێزەکانی گەریلا ؛

6ـی حوزەیران لە کاتژمێر 13:45 دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، هێزەکانی یەژا ستارمان بە تەکنیک گورزیان لە ئامانجێکدا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە پێگەی هێرشکردندا بوو، وە کامێرایەک تێکشکێندرا.

9ـی حوزەیران لە کاتژمێر 13:46دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکتیکی سابۆتاژ گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە هەوڵیان دەدا بە حەفارەی زەوی کونکەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئامێدی کون بکەن و بیڕوخێین.

10ـی حوزەیران لە کاتژمێر 12:00دا لە هەرێمی مەتینا بە تەکنیک گورز لە ئامانجێک درا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا لە پێگەی هێرشکردندا بوو، ڕادارێک تێکشکێندرا."


  • واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

  • پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

  • سەرەڕای نەبوونی متمانەی بانکی لە کۆتایی ئەم مانگەوە عێراق پاردەدانی کاش قەدەغە دەکات

  • دۆخی ئێستای عێراق لە ئارامی پێش گەردەلول دەچێت

  • ئیلۆن ماسک "ئێکس چات" وەک ڕکابەرێکی واتس ئەپ و تێلیگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • سوپای ئیسرائیل تەرمی محەمەد سینواری دۆزییەوە

  • گەنجێکی عەرەب لە ڕووباری سیروانی دەربندیخان خنکا

سەرەکی