22 کاتژمێر پێش ئێستا
2499 جار خوێنراوەتەوە
وەڵامی ئێران نەخشەی ململانێكانى داهاتو لە قاڵب دەدات
لە نێوان شەوێکی پڕ لە گێژاو و بەرەبەیانێکی پڕ لە حیساباتدا، ناوچەکە چوە قۆناغێکی نوێی پێشبینی و گرژیی، ئەوەش بە دەستپێکردنی هێرشێکی بەرفراوانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 13ی حوزەیرانی 2025.
بە وتەی شرۆڤەکاری سیاسی سەیف ئەلهاشمی، ئەوەی ئێمە شاهیدی دەدەین تەنها وەڵامێکی سەربازی نییە، بەڵکو خاڵی وەرچەرخانە کە نەخشەڕێگای ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕێژێت. ئەلهاشمى جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە هەمو جیهان لە نزیکەوە پێشبینی سروشتی ئەم وەڵامە دەکەن، بەوپێیەی دەرئەنجامی دۆسیەى ئەتۆمی ئێران، هاوپەیمانییەکان و تەنانەت شێوەی نەزمی ناوچەیی داهاتوش دیاری دەکات.
لە نێوان وەڵامی گەڕانەوەى ئیعتیبارو و وەڵامی ڕێگریکردن لە هێرشى زیاتر
ئەوەى لەم جەنگەدا بەدیدەكرێت، دو جۆر وەڵامدانەوەی ڕەمزی و وەڵامدانەوەی ڕاگرتن هەیە، یەکەمیان پەیامی سیاسی هەڵدەگرێت و دەرگا بە کراوەیی دەهێڵێتەوە بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندن لەسەر پرسەکان، وەک پرسی ئەتۆمی، وەڵامدانەوەی ڕێگریکردنیش، بە واتای دەستپێکردنی ڕێگایەکی نەگەڕانەوەیە، چونکە ئیسرائیل، وەک 'منداڵێکی خراپ'ی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، ناتوانێت زەلیلکردن یان شکاندنی دەسەڵاتەکەی قبوڵ بکات، ئەو پێیوایە ئەو بۆردومانەی تاران تا ئێستا ئەنجامی داوە سیمبولێكی هەیە، بەڵام بە قوڵی ڕەمزییە و ڕەنگە سەرەتای ڕێگەپێدان بێت بۆ شەڕی ڕاستەقینە.
شەڕێک کە کاتی نییە... بەڵام بە پێوەرەکانی ئاگر
ئەلهاشمی، هۆشداری دەدات لە خلیسکانی وردە وردە بۆ نێو شەڕێکی ناوچەیی و ڕونی دەکاتەوە، کە "کات چیتر پێوەر نییە بۆ پەرەسەندن، بەڵکو کوالیتی ئەو چەکانەى کە بەکارهێنراون دەبنە پێوەر، لەبەرئەوە تا نمایشى چەكەكان چڕتر بێت و لێدانەکان بەهێزتر بن، زیاتر لە شەڕێک نزیک دەبینەوە کە دەتوانێت ڕوخساری تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت، ئەو دەشڵێت، ئێمە تەنها چاودێریی سەعاتەکانی وەڵامدانەوە ناکەین، بەڵکو چاودێریی ئاستی وەڵامدانەوەش دەکەین، ئەگەر ئێران یان ئیسرائیل چەکی تێکدەر و چۆنایەتی بەکاربهێنن، ئەوا ململانێکان لە قەیرانێکی کاتییەوە دەگۆڕێت بۆ شەڕێکی چارەنوسساز.
عێراق لە چاوی گێژاوەكاندا.. ئەگەر و سیناریۆکان
سەرەڕای هەڵوێستە پڕ لە وریاییە فەرمییەکەی عێراق، بەڵام وڵاتەكە بەهۆی ئەوەی كەڕودەدات، زۆرترین کاریگەریی لەسەرە؛ تەنانەت ئەگەر لایەنێکی ڕاستەوخۆی شەڕەکەش نەبێت. لە ئێستادا ئەگەری بەهێز هەیە کە هەندێک لە لایەنە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تاران لە هەندێک ناوچەی دیاریکراودا بچنە ناو شەڕەکەوە، یان لانیکەم وەک پردێکی لۆجستیکی لە شەڕەکەدا خزمەت بکەن. لەبەرئەوە هەر گوشارێکی زیادە لەسەر ئێران ڕەنگە پاڵ بەوەوە بنێت کە بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق بکاتە ئامانج یان ئامانجەکانی کەنداو لە نزیک ناوچەی ڕوبەڕوبونەوە لێبدات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ شەڕێکی هەمەلایەنە کە دەتوانێت بۆ چەند هەفتەیەک یان تەنانەت چەند مانگێک بەردەوام بێت.
کاریگەریی شەڕ لەسەر عێراق.. پڕۆژە یاسایەکی ئاشکرا نەکراو
عێراق لە ئێستادا بەشێک لە باجی ئەم ڕوبەڕوبونەوەیە دەدات، هەرچەندە هیچ پشکێکی تێدا نییە، بەڵام لە ئێستاوە شاهیدی هەڵاوسانی نرخی دۆلار و نیگەرانی جەماوەریی سەبارەت بە هەڵکشانی نرخی دۆلار، تەنگ بە بارودۆخى سیاسى و ناوخۆیى و ئابوریى عێراق هەڵدەچنێت، ڕەنگە بەم زوانە عێراق ڕوبەڕوی قەیرانێکی ئابوریی و ئەمنی گەورە ببێتەوە، بەتایبەت ئەگەر ڕوبەڕوبونەوەکە فراوانتر بێت.
دەرئەنجامێکی کراوە.. ڕێگریی کردن یان تەقینەوە؟
دواجار، پێویستە ئیسرائیلییەکان و ئەمریکییەکان بە باشی ئاگاداربن ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕویدا، ئەو بڕوایەی بەخشی کە گەل و سوپا و حکومەتەکەی ئێران یەکگرتوە و ئیرادەیەک هەیە بۆ خۆڕاگرتن، ئەمە پەیامێکی سیاسی و سەربازییە كە ئێران دەڵێت: ئێمە لەبەردەم ساتێکی ئارامدا نین، و داوای چاکەیەک لە خودا دەکەین، بەڵام هەمو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە ناوچەکە لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدایە.
-
ئیرادە زانیارى ورد لەسەر موشەكى خەیبەر شكێن بڵاودەكاتەوە
|
-
عێراق؛ لە نێوان تاران و واشنتۆن دا لە تەقینەوە نزیکدەبێتەوە
|
-
وەڵامی ئێران نەخشەی ململانێكانى داهاتو لە قاڵب دەدات
|
-
هۆكارى هێرشنەكردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە ئاشكرادەبێت
|
-
گرێبەستەكانى هەرێم لە ئەمریكا؛ قەیرانى دارایى قوڵتر دەكاتەوە
|
-
ئیرادە وردەكاریى ئەلیكترۆنیكردنى پارەدان لەعێراق ئاشكرادەكات
|
-
حكومەتى هەرێم كلیلی بازاڕى خانوبەرە وندەكات
|
-
ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ "دۆخەکە ئاڵۆز مەکە دانوستانەکان بەباشی بەرێوە دەچن"
|
-
عێراق.. نەبونى چاودێريى و یاساى بودجە؛ دەوڵەت ئیفلیج دەکات
|
|
|