19   کاتژمێر پێش ئێستا 2902 جار خوێنراوەتەوە

ئیرادە زانیارى ورد لەسەر موشەكى خەیبەر شكێن بڵاودەكاتەوە

 

موشەكى "خەیبەر شكێن"ى ئێرانى، موشەکێکی ستراتیژیی و بالیستیى زەمین بە زەمینەو بە سوتەمەنى رەق كاردەكات. موشەكەكە لەلایەن هێزى ئاسمانیى سوپاى پاسدارانەوە دروستكراوەو بە نەوەى سێهەمى ئەو موشەكە دورمەودایانە دادەنرێت كە سوپاى پاسداران خاوەندارێتى دەكات. مەودای ئەم موشەکە 1450 كیلۆمەترەو توانای مانۆڕکردنی هەیە لە قۆناغی نیشتنەوەدا بۆ چونە ناو هەر راگر و قەڵغان و سیستەمێكى ترى موشەکیى.

كەى موشەكى خەیبەر شكێن راگەیاندرا ؟

ئەم مووشەکییە ئێرانییە لە مانگى شوباتی 2022دا بە فەرمی ڕاگەیەندرا. حكومەتى تاران لەساتەوەختى ئاشكراكردنى موشەكەكەدا ئاماژەى بەوەدابو كە  کە موشەکی خیبەر شكێن بە پشتبەستن بە شارەزایی ناوخۆیی لە ئێران دروستكراوە.

راگەیاندنى موشەكەكە بۆ گەیاندنی پەیامەکانى ئێران بو بۆ واشنتۆن و ڕۆژئاوا، کە هێزى سەربازیى پاسداران توانای پەرەپێدانی تواناکانی بەرگریکردن لە خۆی هەیە سەرەڕای سزاکانی ڕۆژئاوا.

سوپاى پاسداران بۆ یەكەمینجار لە یەكێك لەو شارە موشەكییانەى لە ژێر زەویدا دروستكراون؛ وێنە سەرەتاییەكانى موشەكەكەى نمایش كردو رایگەیاند، موشەكەكە گەیشتۆتە قۆناغى بەرهەمهێنانێكى زۆرەوەو سوپاى پاسداران بڕێكى زۆرى لەو موشەكانە كۆگا كردوە.

لەلایەكى ترەوە، ئەوەى زانراوە لەنێو ناوەندە سەربازییەكانى رۆژئاوا ئەوەیە كە ئێران زۆرترین ژمارەى موشەكى بالیستى هەیە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا و توانیویەتى مانگى دەستكردى خۆى بخاتە فەزاوە، لەوانە هەردو مانگى دەستكردى "نور 1" و "نور 2".

 مەوداى موشەكەكانى ئێران چەندن؟

هاوكات، مەوداى سیستمى موشەكیى ئێران لە نێوان 45 كیلۆمەتر بۆ دە هەزار كیلۆمەتر مەزەندە دەكرێت و سیستمەكەش موشەكى بالیستى و باڵدارى دورمەودا دەگرێتەوە، بێجگە لەو موشەكانەى گوزەركەرن بەنێو هەر قەڵغان و رێگرییەك دا كە زیاتر بۆ ئامانجى دەریایى بەكاردەهێنرێن، بەمەش كیشوەرى ئەوروپا و كەناراوەكانى ئەلاسكا و زۆرینەى ئاسیا دەكەونە بەردەم پێكانى موشەكەكانى ئێرانەوە.

 هۆكارى ناونانى موشەكەكە

ناوى "خەیبەر شكێن" لاى ئێران دەلالەتێكى رەمزى دەبەخشێت بەوەى كە موشەكەكە تەنها بۆ لێدانى ئیسرائیل دروستكراوە، چونكە شارى "خەیبەر" ئەو شارە بو كە لە پێش ئیسلام دا و لە دورگەى عەرەبى جولەكەكانى تێدا نیشتەجێبون، و بەهاتنى موسوڵمانەكانیش چەند شەڕێكى گەورە لەو شارەدا رویدا و شكستى یەهودییەكانى لێكەوتەوە.

بەپێى مەوداى گوزەركەرى موشەكەكانیش بێت، ئەگەر لە بنكەكانى خۆرئاواى ئێرانەوە ئاراستە بكرێن ئەوا بە ئاسانى سەرجەم شارەكانى ئیسرائیل تێدەپەڕێنێت و تواناى كاولكاريى گەورەیان هەیە.

 زانیاریى ورد سەبارەت بە خەیبەر شكێن

یەكەم: دیزاینەكەى

سەرەڕاى ئەوەى شێوازێكى لولەكى باریكى هەیە، ئەوەى ئەم موشەكە جیادەكاتەوە لە موشەكەكانى پێشوتر ئەوەیە؛ كە كێشى كەمكراوەتەوە بۆ سێ یەكى موشەكەكانى تر و لە هەندێك دیزاییندا بۆ شەش یەك، كە ئەوەش خێراییەكى تۆقێنەرى پێدەبەخشێت.

دوەم: كڵاوەى موشەكەكە

لە دروستكردنى ئەم موشەكەدا بڕو تواناى تەقەمەنى لە جۆرى تی ئێن تى بۆ چەندین ئەوەندەى موشەكەكانى تر بەرزكراوەتەوەو یەكێك لە تایبەتمەندییەكانى ئەوەیە پاش جیابونەوەى كڵاوەكە لە جەستەى موشەكەكە تواناى پێكانى وردى ئامانجەكەى هەیە و دەتوانێت سیستمى بەرگرى ئاسمانى دوژمنەكەى ببەزێنێت.

سێهەم: خێرایى

سەرپەرشتیارو دیزاینەرى موشەكەكە پێداگریى لەوەكردوە كانزاى سوك لە دروستكردنى پەیكەرى موشەكەكەدا بەكاربهێنرێت، ئەوەش بە ئامانجى ئەوەى زۆرترین خێرایى هەبێت، چونكە پاش جیابونەوەى كڵاوەكە لە جەستەى موشەكەكە خێراییەكەى دەگاتە حەوت بۆ نۆ ماخ (ماخ.. یەكەى پێوانەى خێرایى موشەكە).

چوارەم: وردبینى و مانۆڕى موشەكەكە

موشەکی خەیبەر شكێن موشەکێکی وردبینی بەرزە، و توانای مانۆڕکردنی هەیە لە قۆناغی نیشتنەوەدا بۆ چونە ناو قەڵغانی موشەکی و سیستەمی دژە موشەک، ئەم موشەكە توانای ئەوەی هەیە بە وردییەکی زۆرەوە ئامانجە تایبەتەکانی بپێكێت.

پێنجەم: باڵەكانى موشەكەكە

 لەنێو موشەكەكانى جۆرى "فاتح" دا خەیبەر شكێن پەرەسەندوترین باڵى هەیە، چونكە ئەو باڵانە واى لێدەكات خێراییەكى زۆرترى هەبێت و كەمترین بڕى سوتەمەنیش سەرف بكات.

شەشەم: زانیارى ئەندازەیى

درێژیى موشەكەكە دە مەترو نیوەو تیرەى كڵاوەكەى هەشتا سانتیمەو كێشى 4500 كیلۆگرامەو تواناى هەڵگرتنى 500 كیلۆ تى ئێن تى هەیەو حەشوەكەى ناوى توند و رەقە.

 

 

 

  • ئیرادە زانیارى ورد لەسەر موشەكى خەیبەر شكێن بڵاودەكاتەوە

  • عێراق؛ لە نێوان تاران و واشنتۆن دا لە تەقینەوە نزیکدەبێتەوە

  • وەڵامی ئێران نەخشەی ململانێكانى داهاتو لە قاڵب دەدات

  • هۆكارى هێرشنەكردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە ئاشكرادەبێت

  • گرێبەستەكانى هەرێم لە ئەمریكا؛ قەیرانى دارایى قوڵتر دەكاتەوە

  • ئیرادە وردەكاریى ئەلیكترۆنیكردنى پارەدان لەعێراق ئاشكرادەكات

  • حكومەتى هەرێم كلیلی بازاڕى خانوبەرە وندەكات

  • ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ "دۆخەکە ئاڵۆز مەکە دانوستانەکان بەباشی بەرێوە دەچن"

  • عێراق.. نەبونى چاودێريى و یاساى بودجە؛ دەوڵەت ئیفلیج دەکات

سەرەکی