3   کاتژمێر پێش ئێستا 3335 جار خوێنراوەتەوە

ڕێكه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان.. مه‌رگه‌ساتى ژیانى كۆچبه‌ران

ناوەندی هەواڵ

مه‌رگه‌ساتى ژیانى كۆچبه‌ران تا ده‌گات به‌داواكردنى مافى په‌نابه‌رى له‌و وڵاته‌ى كۆچى بۆ ده‌كه‌ن، هێنده‌ ئاڵۆزه‌ وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن، هه‌رگیز ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ژیانى پێشویان، به‌ڵام وا دیاره‌ ڕێكه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان لێناگه‌ڕێن كۆچبه‌ران هێند به‌ئاسانى بتوانن به‌ئاواته‌كانیان بگه‌ن.

له‌نوێترین ڕوداوى سیاسییدا، حکومەتی بەریتانیا ڕایگه‌یاندوه‌، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ لەناوبردنی مۆدێلی بازرگانی قاچاخچییەکانی مرۆڤ‌و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش ده‌ڵێت، "لەڕێگەی هەنگاوی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان، کار بۆ ئەم مەبەستە دەکەین".

حکومەتی بەریتانیا لەڕێگەی هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ فەرەنساو عێراق دەیەوێت ڕێگریی بکات لەچونى بەلەمە بچوکەکانی کۆچبەران لەکەناڵی ئینگلیزەوە بۆ وڵاتەکەی.

بۆ ئه‌وه‌ش کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ میدیاى وڵاته‌كه‌ى قسه‌یكردوه‌و ڕایگه‌یاندوه‌، "لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ فەرەنساو نوێکردنەوەی هاریکاری نێودەوڵەتی، هاوبەشییە بەهێزکراوەکەمان لەگەڵ عێراق، دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لەهاتنی کۆچبەران بەبەلەمە بچوکەکان‌و پاراستنی سنورەکانمان".

سه‌ربارى وته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران‌و ڕێگریى له‌كۆچى نایاسایی، ناردنه‌وه‌ى زۆره‌ملێى په‌نابه‌رانى ئه‌و وڵاته‌ش بۆ عێراق یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و پرسانه‌ى ڕێكه‌وتنى له‌باره‌وه‌ كراوه‌.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشكرایكردوه‌، بەریتانیاو عێراق ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆکردوە کە ئامانج لێی بەرەنگاربونەوەی کۆچی نایاساییە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، پرۆسەیەکی فەرمی دادەنرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەوکەسانەی کە مافی یاسایی مانەوەیان لەبەریتانیا نییە، ئەم هەنگاوە بەئامانجی ڕێگریکردنە لەهاتنی کۆچبەران بەبەلەمی بچوک، هەروەها بەهێزکردنی هاریکاریی‌و بەرەنگاربونەوەی تاوانی ڕێکخراو.

ئه‌گه‌رچى هه‌موو وڵاتانى دونیا دژى بازرگانیكردنن به‌مرۆڤ‌و ڕوبه‌ڕوكردنه‌وه‌یان به‌مه‌رگ، به‌ڵام زانیاریی ڕێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌كۆچبه‌ران باس له‌وه‌ده‌كات، خه‌ڵكانێك به‌ر ئه‌و لێشاوى دیپۆرتكردنه‌وه‌یه‌ ده‌بن، زیاتر له‌10 ساڵه‌ له‌به‌ریتانیان‌و ژیانى خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌دا ڕێكخستوه‌و بۆ گه‌یشتنیان به‌و وڵاته‌، هه‌رچییان هه‌بوه‌ له‌كوردستان فرۆشتویانه‌.

ئەم هەنگاوە نوێیە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنێکی بەهێزی نێوان بەریتانیاو عێراق دێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی کە مافی مانەوەیان لەبەریتانیا نییە، حکومەتی بەریتانیاش وتویه‌تى، "ئەم ڕێککەوتنە پرۆسەیەکی فەرمی دەهێنێتە کایەوە بۆ گەڕاندنەوەی خێرای ئەو کۆچبەرانە".

ئەم هاوبەشییە نوێیە لەگەڵ عێراق، تەواوکەری ئەو ڕێککەوتنەیە کە پێشتر لەگەڵ فەرەنسا ئەنجامدراوە، بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ فەرەنسا، بەریتانیا دەتوانێت هەندێک لەو کۆچبەرانەی بەبەلەمی بچوک لەفەرەنساوە دەگەنە کەناراوەکانی، بنێرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە، لەبەرامبەریشدا، بەریتانیا ژمارەیەک لەپەناخوازان لەفەرەنسا وەردەگرێت کە پەیوەندیی خێزانییان لەبەریتانیا هەیەو هەوڵی پەڕینەوەی نایاساییان نەداوە.

  • ئه‌وه‌ى خواپێداوو خێزانه‌كانیان پێوه‌ى ده‌نازین دادگا له‌گۆڕى نا

  • ڕێكه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان.. مه‌رگه‌ساتى ژیانى كۆچبه‌ران

  • فەرمانبەران و مامۆستایانى ناڕازیى چالاكییەكى نوێ ئەنجامدەدەن

  • موچەخۆران و لایەنەكانى دەرەوەى دەسەڵات خۆپیشاندان دەكەن

  • کشانەوەی ئەمریکا بۆ هەولێر.. پێشێلکردن یان ڕێککەوتن؟

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

سەرەکی