8   کاتژمێر پێش ئێستا 5430 جار خوێنراوەتەوە

موچەخۆران و لایەنەكانى دەرەوەى دەسەڵات خۆپیشاندان دەكەن

 

بڕیارە ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەرێم لەسەر پرسى دواكەوتنى هەمیشەیى موچەكانیان گردبونەوەو خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە بڕیاروایە هێزو لایەنە ناڕازییەكانى دەرەوەى یەكێتى و پارتى شانبەشانى مامۆستایان و فەرمانبەران بەشداریى خۆپیشاندانەكە بكەن، بەڵام بۆ رێگریى لە گردبونەوەو خۆپیشاندانەكه هێزێكى زۆرى ئەمنیى لە ئێستادا بڵاوەیان پێكراوە.

بەپێی بڕیاری دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێر10ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانێک لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەنجامبدرێت.

هەر بە گوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، مامۆستایانى ناڕازیى و موچەخۆران ئاماژەیان بەوەداوە كە سەرەڕاى رێگریى هێزە ئەمنییەكان بەڵام هەر بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانى خۆپیشاندانەكە كە هۆكارەكەشى بۆ دواکەوتنی بەردەوامیى موچە دەگەڕێتەوە.

هاوكات ئیرادە زانیویەتى؛ ژمارەیەک حزبی دەرەوەی پارتی و یەکێتی پشتیوانی خۆیان و بەشداریكردنیان لەخۆپیشاندانەکە ڕاگەیاندوە .

لەلایەكى ترەوە، موچەخۆران و فەرمانبەران، جیا لە موچە دزراوەکانی ڕابردویان، تا ئێستا موچەی مانگی شەشی ئەمساڵیشیان وەرنەگرتوە.

جێى ئاماژەیە، پێشتر دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوای لە مامۆستایان و فەرمانبەران و حزبە سیاسیەكانی دەرەوەی دەسەڵات کرد بەشداری لە خۆپیشاندانەكەدا بكەن و هەوڵبدەن خۆیان بكەنە خاوەنی خۆپیشاندانەكە نەک لە ماڵەوە دابنیشن.

دوا بەدوای ڕاگەیەندراوەکە و دیاریکردنی وادەی خۆپیشاندان، ڕەوتی هەڵوێست ڕاستەوخۆ بەشداری و پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانەکە دەربڕی و بەدوایشیدا هەریەک لە نەوەی نوێ ، كۆمەڵی دادگەریی، یەکگرتوی ئیسلامی، و بزوتنەوەی گۆڕان، پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕاگەیاند .

 

  • ئه‌وه‌ى خواپێداوو خێزانه‌كانیان پێوه‌ى ده‌نازین دادگا له‌گۆڕى نا

  • ڕێكه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان.. مه‌رگه‌ساتى ژیانى كۆچبه‌ران

  • فەرمانبەران و مامۆستایانى ناڕازیى چالاكییەكى نوێ ئەنجامدەدەن

  • موچەخۆران و لایەنەكانى دەرەوەى دەسەڵات خۆپیشاندان دەكەن

  • کشانەوەی ئەمریکا بۆ هەولێر.. پێشێلکردن یان ڕێککەوتن؟

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

سەرەکی