3   کاتژمێر پێش ئێستا 6343 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌وه‌ى خواپێداوو خێزانه‌كانیان پێوه‌ى ده‌نازین دادگا له‌گۆڕى نا

دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیارێكى دا، بڕیاره‌كه‌ دڵخۆشى‌و كاردانه‌وه‌ى به‌ربڵاوى هاوڵاتیانى به‌دواى خۆیدا هێنا، وه‌كو به‌شێك له‌هاوڵاتیان له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش نوسیویانه‌، ئه‌وه‌ى خواپێداوو خێزانه‌كانیان پێوه‌ى ده‌نازین، دادگا له‌گۆڕى نا.

دادگای باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر بنەمای دوو سکاڵا کە یەکێکیان لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق تۆمارکرابوو، پێدانی پاسپۆرتی هەمیشەیی بەبەرپرسان‌و دیپلۆماتکاران بەنادەستوریی دانا.

ئەمڕۆش دادگاكه‌ داواکارییەکەی پەسەندکرد، بەوپێیەش پێدانى پاسپۆرتی دیپلۆماسی بەشێوەیەکی هەمیشەیی بەبەرپرسانی عێراق هەڵوەشێنرایەوە.

له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراق‌و پێكهێنانى ده‌سه‌ڵاتى كاتیى‌و دواتریش ئه‌نجومه‌نى حوكم‌و دامه‌زراندنى كابینه‌كانى دواى ڕژێمى سه‌دام، هه‌ركه‌س پۆستى وه‌زاره‌ت یان ببوایه‌ به‌په‌رله‌مانتار، بۆ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ مسۆگه‌ركردنى بڕه‌ پاره‌یه‌كى مانگانه‌ وه‌كو موچه‌كه‌ى، هاوكات ده‌بوه‌ خاوه‌نى پاسپۆرتى دیبلۆماسى.

به‌ڵام ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بەپێی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2025 هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرتی ژمارە 32ی ساڵی 2015 کە یەکەمیان لەلایەن وەزارەتی دەرەوە ئەوەی دیکە لەلایەن وەزیری ناوخۆ تۆمارکراون، بەپێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بەکەسانی بەرپرس‌و دیپلۆماسی هەڵوەشاندەوە.

شاره‌زایانی بواری یاساو دەستور وردەکاری ڕاگەیەنراوەکەیان بڵاوكرده‌وه‌و وتیان، "پێشوتر هەرکەسێک پلەیەکی باڵای هەبوایە، دەبووە خاوەنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەمیشەیی‌و دواتر خانەوادەکەشی لێی سودمەند دەبون".

ئه‌وه‌ش ئاشكراكرا، "لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لەلایەن دادگەی فیدراڵیه‌وه‌، کەسی بەرپرس‌و دیپلۆماسی تەنها لەوکاتەدا دەتوانێت سود لەپاسپۆرتی دیپلۆماسی وەربگرن کە لەپۆستێکی باڵای دیاریکراودان، دوای کۆتاییهاتن بەکارەکەی، پاسپۆرتەکەی لێ وەردەگیرێتەوەو هیچ کەسێک لەخانەوادەکەشی سودمەندنابن لەپاسپۆرتی هەمیشەیی دیپلۆماسی".

  • ئه‌وه‌ى خواپێداوو خێزانه‌كانیان پێوه‌ى ده‌نازین دادگا له‌گۆڕى نا

  • ڕێكه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان.. مه‌رگه‌ساتى ژیانى كۆچبه‌ران

  • فەرمانبەران و مامۆستایانى ناڕازیى چالاكییەكى نوێ ئەنجامدەدەن

  • موچەخۆران و لایەنەكانى دەرەوەى دەسەڵات خۆپیشاندان دەكەن

  • کشانەوەی ئەمریکا بۆ هەولێر.. پێشێلکردن یان ڕێککەوتن؟

  • هەولێرو بەغدا.. كێشەكان بەرەو چارەسەرى بنەڕەتى دەچن

  • ڕێبوار تەها لەبارەی کارەبای کەرکوک بەبەڵگە وه‌ڵامی شاخەوان عەبدوڵا ده‌داته‌وه‌

  • سوریاو ئیسرائیل له‌پاریس به‌ئاماده‌بونى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌

  • كۆماریى‌و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا په‌یامه‌ جه‌رگبڕه‌كه‌یان گه‌یانده‌ شه‌رع

سەرەکی