4   کاتژمێر پێش ئێستا 7988 جار خوێنراوەتەوە

سوودانى بێهیوا ده‌كرێت له‌ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆك وه‌زیران

لەکاتێکدا سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بانگەواز بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکات، سەرکردەی حزبە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستیان بەکۆبوونەوەو پیرۆزباییکردن لەیەکتر کردووە، لەم نێوەندەدا، محەممەد شیاع سوودانی لەکۆبوونەوەکان بەدەرخراوە، کە چاودێران بە"ڕەتکردنەوەیەکی نیمچە ڕوون"ی ویلایەتی دووەمی دادەنێن.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، جووڵە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیێتی دەستیان پێکردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "ئەلعەرەبی جەدید"ی قەتەری، سەرکردەی حزبەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی تائێستا چەندین کۆبوونەوەیان بەجیاکردووە، سوودانی لەهیچ یەکێک لەو کۆبوونەوانە بەشدارنەبووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە سوودانی لەسەرووی ئەو تیمەوە نابێت کە حکومەتی داهاتوو پێکدەهێنێت.

هەڵبژاردنەکان لە 11ی 11ی 2025 ئەنجامدران، تێیدا هاوپەیمانی "ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان" بەسەرۆکایەتی سوودانی زۆرترین کورسی بەدەستهێنا (47 کورسی)، ئەمەش وایکردووە چاوەڕوانییەکانی ویلایەتی دووەم بۆ ئەو بەرز ببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکان پێچەوانەی ئەمە پیشاندەدەن.

سەرچاوە سیاسییەکان بە"ئەلعەرەبی جەدید"یان وتووه‌، "بڕوابوون لەسەر نوێنەکردنەوەی متمانە بەمحەممەد شیاع سوودانی بۆ ویلایەتی دووەم" لەنێو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بڵاوە".

چاوەڕواندەکرێت ناکۆکی لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەنێوان حزبە سوننییەکاندا سەرهەڵبدات، بەتایبەت لەنێوان حزبی "تەقەدووم" (36 کورسی)و هاوپەیمانی "عەزم" (18 کورسی).

عەلی فرێجی، ئەندامی هاوپەیمانی "ئەساس" کە سەر بەچوارچێوەی هەماهەنگییە، ڕایگەیاندووە، "حزبە شیعییەکان‌و چوارچێوەی هەماهەنگی بەگشتیی متمانە بەویلایەتی دووەمی سوودانی نادەنەوەو ئەم پرسە یەکلایی بووەتەوە".

عەبدوڵڵا ڕوکابی توێژەری سیاسی، ڕوونیدەکاتەوە کە دابەشکردنی پۆستە سەرەکییەکان (سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان) پیرۆز نییەو دەستووریی یان یاسایی نییە، بەڵکو بەندە بەڕێککەوتنەکانی نێوان حزبەکان، ئەمەش ئەگەری گۆڕانکاریی لەپۆستەکاندا بەهێز دەکات.

  • سوودانى بێهیوا ده‌كرێت له‌ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆك وه‌زیران

  • دیارترین سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق چین؟

  • كورسییه‌كى هه‌ولێر پارتى‌و یه‌كێتیى به‌جیا په‌لكێشى به‌غدا ده‌كات

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ ئاشكراده‌كرێت

  • جوڵه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستیان پێكرد.. ئایا هاوپه‌یمانى سێقۆڵى دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌؟

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌وه‌.. كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌ت پێشخرا

  • سەرۆکی فەڵەستین تەمەنی 90 ساڵە... ئەو پیاوە کێیە 20 ساڵ حوکمڕانی کردوەو کێ شوێنی دەگرێتەوە؟

  • ئه‌مریكا بڕیاره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ى تره‌مپ جێبه‌جێده‌كات

  • ئۆجەلان پێش ٢٨ ساڵ: گەر بۆ یەک دەقەش بێت ئاشتی باشترە لە خوێن ڕشتن

سەرەکی