3   کاتژمێر پێش ئێستا 5114 جار خوێنراوەتەوە

كورسییه‌كى هه‌ولێر پارتى‌و یه‌كێتیى به‌جیا په‌لكێشى به‌غدا ده‌كات

كورسییه‌كى بازنه‌ى هه‌ولێر له‌هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق تائێستا له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتیدا یه‌كلانه‌بونه‌ته‌وه‌و هه‌ردوولاش به‌موڵك‌و ماڵى خۆیانى ده‌زانن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایده‌كات، شاندى ئه‌و دوو حزبه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و كورسییه‌ به‌دوو شاندى جیاواز خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ به‌غدا، پارتی ده‌ڵێت، "بەپێی دەنگ کورسییەکە بۆ ئێمەیە"، یەکێتیش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "بەپێی سیستەمی سانتلیگۆ کورسییەکە هی ئێمەیە".

دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی ڕاگەیاند، لەبازنەی هەولێر کە 16 کورسی بۆ دانراوە، هەریەکە لەپارتی نۆ کورسی، یەکێتی دوو کورسی، نەوەی نوێ یەک کورسییان بەدەستهێناوە، یەک کورسیش بۆ کۆتاکانەو کورسییەک ماوە یەکلانەبووەتەوە لەنێوان پارتی‌و یەکێتیی.

بەپێی زانیارییەکان، شاندی پارتی‌و یەکێتیی بەجیا چوون بۆ بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی کورسییەکە، تائێستا 50% بە50%یە یەکلانەبووەتەوە، هەردوولایان ئەگەریان هەیە بۆ ئەوان بێت.

ئەگەر کورسییەکە بۆ پارتی بێت، ژمارەی کورسییەکانی لەهەولێر دەبێتە 10 کورسی، دەبێت حەوتیان پیاوبن لەگەڵ سێ ژن، لەکاندیدە ژنەکان، چیمەن حوسێن خۆی دەرچووە 15 هەزارو 253 دەنگی هێناوە، کاندیدی دووەم دەبێتە ئاڤێستا مام یەحیا کە 10 هەزارو 477 هەزار دەنگی هێناوە، سێیەمیش  چیمەن بابەکر زوبێر دەبێت کە نۆ هەزارو 247 دەنگی هێناوە.

بەڵام ئەگەر کورسییەکە بۆ پارتی نەبوو و هەر نۆ کورسی مایەوە، دەبێت حەوت پیاوو دوو ژن بن، ئەوکات خاتوو ئاڤێستا دەچێتە شوێنی ئەحمەد نەبی ئیسماعیل کە 13 هەزارو 758 دەنگی هێناوە.

ئەگەر کورسییەکە بۆ یەکێتی بێت، ئەوا یەکێتی لەهەولێر دەبێتە خاوەنی سێ کورسی، کورسی سێیەمیش بۆ کاندیدێکی ژن دەبێت‌و چنار حاجی ڕەسووڵ دەبێتە پەرلەمانتار کە دوو هەزارو 931 دەنگی هێناوە.

هاوكات هەڵوێست دوو کاندیدی لەهەولێر دەرچووە، ئەو کورسییەی لەهەولێر لەنێوان پارتی‌و یەکێتیی ماوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کاندیدەکانی ئەوان نابێت‌و لەهەموو دۆخێکدا لەدوو پەرلەمانتارەکەی هەڵوێست دەبێت یەکێکیان پیاوو یەکێکیان ژن بێت.

  • كورسییه‌كى هه‌ولێر پارتى‌و یه‌كێتیى به‌جیا په‌لكێشى به‌غدا ده‌كات

  • مه‌ترسییه‌كانى گه‌وره‌ له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ ئاشكراده‌كرێت

  • جوڵه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستیان پێكرد.. ئایا هاوپه‌یمانى سێقۆڵى دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌؟

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌وه‌.. كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌ت پێشخرا

  • سەرۆکی فەڵەستین تەمەنی 90 ساڵە... ئەو پیاوە کێیە 20 ساڵ حوکمڕانی کردوەو کێ شوێنی دەگرێتەوە؟

  • ئه‌مریكا بڕیاره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ى تره‌مپ جێبه‌جێده‌كات

  • ئۆجەلان پێش ٢٨ ساڵ: گەر بۆ یەک دەقەش بێت ئاستی باشترە لە خوێن ڕشتن

  • كێ سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات؟

  • ئەمریکا گەورەترین بنکەی سەربازیی لەغەززە دروستدەکات

سەرەکی