هێرشێکی درۆنیی بۆەسەر هەرێمی کوردستان
20   کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەیەكی پێشمەرگە: ملیارەها دۆلار خەرج كراوە درۆنێك نییە بەرگریی لەخۆمان پێبكەین

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەیەكی پێشمەرگە ڕەخنەی توند لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەگرێت، دەڵێت ملیارەها دۆلار لە پێشمەرگەدا خەرج كراوە بەڵام چەكێك یاخود درۆنێك نییە بەرگریی لەخۆمان پێبكەین.

نۆ رۆژە جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەردەوامە، ئاسمانی هەرێمی كوردستان بووەتە پردی هەڵدانی درۆن و مووشەك بە ئاڕاستەی یەكتر، جگە لەوەی زیاتر لە 100 درۆن و موشەك ئاڕاستەی بنكەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران و ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كراوە.

غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزی خۆبەخشی پێشمەرگە بە "ئیرادە میدیا" ی وت:"شەرمەزاریەكی گەورەیە بۆ حكومەتی هەرێم بەگشتی و وەزارەتی پێشمەرگە بەتایبەتی  ئەو هەموو هێزە جۆراو جۆرانەمان هەیەو ملیارەها دۆلاری لێ خەرج كراوە 
تا ئێستا درۆنێك یان چەكێكی پێشكەوتوومان نیە دیفاعی پێ لەخۆمان بكەین".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەشڵێت "هەرچی گروپ و میلیشیای عێراق و ئێران و سوریاو یەمەنیش هەیە، خاوەن درۆن و موشەك و كاتیۆشاو چەكی پێشكەوتووە، ئەو گروپە بچوكانە وا هەولێرو سلێمانیان كردووەتە قەشمەرباشی خۆیان و توانای دیفاع كردنمان لەخۆمان نیە، ئەو هەموو فەرماندەو پێشمەرگەو خەڵكە شۆڕشگێڕەتان كردە دیلی دەستی نامەردان و هەرچی پارەو داهات هەیە لەمەلهاو كۆمپانیاو كارگەتان خەرج كرد".

چەندین ساڵە هاوپەیمانان و ئەمریكا داوا لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەن هێزی پێشمەرگە رێكبخەنەوە، بۆ ئەوەی لەكاتی روودانی هەر تەنگژەیەكی ناوچەیی بتوانن بەرگریی لە هەرێمی كوردستان بكەن، بەڵام كۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتەكەی هاوپەیمانان و ئەمریكا بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە تەواو دەبێت، تائێستاش هێزی حزبی و تاكەكەسی لە هەرێمی كوردستان ماون، سەرەڕای ئەوەی ئەو مەترسییە گەورەیەی چاوەڕوان دەكرا هاتووە و لەبەردەگایە.

 

  • سی پی تی ئەمریکی: تا ئێستا (196) جار هێرشكراوەتەوە سەر هەرێم

  • حوسییەكان لە جەنگی ئێران تێوەگلاون؟

  • فەرماندەیەكی پێشمەرگە: ملیارەها دۆلار خەرج كراوە درۆنێك نییە بەرگریی لەخۆمان پێبكەین

  • روسیا سودمەندی یەكەمی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل

  • پژاک داوای دروستکردنی کۆمیتەی خۆبەڕێوەبەریی خۆجێی هەمەجۆر دەکات

  • ئایا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، هێزی زەمینی بەكاردهێنن لە ئێران؟

  • مووشەكێك پەیوەندیەكانی توركیا و ئێران بەرەو ئاڵۆزی دەبات

  • دەستێوەردانی ئەمریکا چارەنووسی حکومەت لە بەغدا دیاری دەکات

  • حزبە كوردیەكانی رۆژهەڵات لەگەڵ ئەمریكا لەسەر چی رێككەوتوون؟

سەرەکی