18 کاتژمێر پێش ئێستا
74 جار خوێنراوەتەوە
حوسییەكان لە جەنگی ئێران تێوەگلاون؟
ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ دەستپێكی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران، كۆمەڵەی ئەنساروڵڵای حوسی لەسەرەتادا تەنها پشتیوانی سیاسی بوو، عەبدولمەلیك حوسی سەركردەیان پشتیوانی ئێرانی كرد و ئیدانەی هێرشەكانی كرد، بەڵام لێدوانەكانی دواتر گۆڕانكارییان بەسەرداهات، حوسی جەختیكردەوە هێزەكانی ئامادەن بۆ جوڵەی سەربازیی ئەگەر پێویست بكات.

حوسیەكان لە داهاتوو چۆن لە دۆخەكە دەگلێن
پێشتر حوسییەكان بەشداری كارایان هەبوو لە دۆخی ناوچەكە، بەڵام وادەردەكەوێت بەشدارییەكەیان سیمبولی بێت، بەوتەی حیزام ئەسەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەنساروڵڵای حوسی، بۆ بی بی سی، مەسەلەی تێوەگلانی سەربازیی لە جەنگ "دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی فەرماندەیی باڵای بزوتنەوەكە".
وتیشی "حوسیەكان پێیان وایە ئێران دەوڵەتێكی بەهێزە لەڕووی سەربازییەوە، توانای ئەوەی هەیە جەنگەكە بەڕێوەببات بەبێ ئەوەی پێویستی بە دەستێوەردانی حوسیەكان بێت".
ئێران داوای دەستێوەردانی سەربازیی حوسیەكانی نەكردووە
ئەو بەرپرسەی حوسیەكان دەشڵێت "ئێران داوای دەستێوەردانی سەربازیی حوسیەكانی نەكردووە، جگە لەوەش زیانی بە قوڵایی ئیسرائیل گەیاندووە".
حیزام ئەسەد دەڵێت "ئێران دۆخەكەی وەك حەماس نییە كە پێویستی بە پشتیوانی سەربازیی راستەوخۆ بێت، بەو مانایەی سیناریۆی بەشداریی حوسیەكان هاوشێوەی مەیدانەكانی پێشوو بژاردە نییە لە ئێستادا".
لەلایەكی دیكەوە، ئەنوەر عەنسا، نوسەر و پسپۆِری كاروباری یەمەن دەڵێت "روون نییە كە حوسیەكان پابەند دەبن بە دەستێوەرنەدان و ئەنجامنەدانی كردەوەی سەربازیی، دژ بە ئەمریكا و ئیسرائیل، بەڵام ئەوەی روونە لە مەترسی دۆخەكە تێگەیشتوون، چونكە هەڵسەنگاندنیان بۆ كردووە دوای ئەوەی ئەمریكا و ئیسرائیل گورزی سەربازیی توندیان لە رێگەی ئاسمانییەوە لێوەشاندن كە توانای سەربازیی لاوازكردن".

حوسیەكان زۆربەی ناوچەكانی باكوری رۆژئاوای یەمەنیان لەژێر دەسەڵاتدایە
حوسیەكان كە بە لایەنگری ئێران ناسراون، زۆربەی ناوچەكانی باكوری رۆژئاوای یەمەنیان لەژێر دەسەڵاتدایە، لەوكاتەوەی لە ناوچەكانیان حكومەتی یەمەنیان وەدەرنا، ئەوەش جەنگێكی ناوخۆیی لە ساڵی رابردوو لێكەوتەوە، ئەمەش وایكرد حوسیەكان لەلایەن ئەمریكاوە بخرێنە لیستی تیرۆری رێكخراوە بیانیەكانەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی بۆسەر كەشتیوانی لە دەریای سور و دەریای عەرەب ئەنجامیانداوە.
-
سی پی تی ئەمریکی: تا ئێستا (196) جار هێرشكراوەتەوە سەر هەرێم
|
-
حوسییەكان لە جەنگی ئێران تێوەگلاون؟
|
-
فەرماندەیەكی پێشمەرگە: ملیارەها دۆلار خەرج كراوە درۆنێك نییە بەرگریی لەخۆمان پێبكەین
|
-
روسیا سودمەندی یەكەمی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل
|
-
پژاک داوای دروستکردنی کۆمیتەی خۆبەڕێوەبەریی خۆجێی هەمەجۆر دەکات
|
-
ئایا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، هێزی زەمینی بەكاردهێنن لە ئێران؟
|
-
مووشەكێك پەیوەندیەكانی توركیا و ئێران بەرەو ئاڵۆزی دەبات
|
-
دەستێوەردانی ئەمریکا چارەنووسی حکومەت لە بەغدا دیاری دەکات
|
-
حزبە كوردیەكانی رۆژهەڵات لەگەڵ ئەمریكا لەسەر چی رێككەوتوون؟
|
|
|
|