13   کاتژمێر پێش ئێستا 67 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا نێوەندگیری ئیسرائیل و لوبنان دەكات بۆ ئەوەی راستەوخۆ گفتوگۆ بكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئیسرائیل و لوبنان رێككەوتوون لەسەر دەستپێكردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەو كات و شوێنەی خۆیان دیاری دەكەن.
 
دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر گفتوگۆی سێ قۆڵی لە واشنتۆن
 
ئیسرائیل دووپاتی كردووەتەوە، پابەندە بە گفتوگۆ بۆ یەكلاكردنەوەی سەرجەم پرسە هەڵواسراوەكان بۆ گەیشتن بە ئاشتی هەمیشەیی، لوبنانیش دووپاتی دەكاتەوە پێویستە ئیسرائیل پابەند بێت بەو ئاگربەستەی كە لە تشرینی دووەمی 2024 لەسەری رێككەوتوون، ئەمەش بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەمریكا دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر گفتوگۆی سێ قۆڵی لە واشنتۆن.

یەكەم رێككەوتن لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان  لوبنان و ئیسرائیل لە ساڵی 1993 ەوە
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، كۆبوونەوەكە دەبێتە یەكەم رێككەوتن لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان هەردوو حكومەتی لوبنان و ئیسرائیل لە ساڵی 1993 ەوە، بەشدارانی كۆبوونەوەكە تاوتوێی بنیاتنانی هەنگاوەكانی گفتوگۆی راستەوخۆیان لەنێوان بەیروت و تەلئەبیب كردووە.

وەك هەمیشە، ئەمریكا پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دەربڕیوە
 
وەك هەمیشە، ئەمریكا پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دەربڕیوە لەوەی بەرگریی لەخۆی بكات بەرامبەر هێرشە بەردەوامەكانی حزبوڵا، دووپاتیشی دەكاتەوە پێویستە هەر رێككەوتنێك بۆ وەستاندنی كاری دووژمنكارانە لەنێوان دوو حكومەتدا بێت بە نێوەندگیری ئەمریكا نەك لە رێرەوێكی جیاوازەوە.

گفتوگۆكان دەرگا لەبەردەم هاوكاری گەورە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئابوری لوبنان دەكاتەوە، لەگەڵ فراوانكردنی هەلی وەبەرهێنان بۆ هەردوو وڵات. ئەمەش بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.

كۆبوونەوە سێ قۆڵیەكەی واشنتۆن، كە رۆژی 14 ی نیسانی 2026 بەڕێوەچووە، هەریەك لە ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایكڵ نیدهام راوێژكاری وەزارەتەكە و میشێل عیسا باڵیۆزی ئەمریكا لە لوبنان، لەگەڵ یەحیئێل لایتەر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا و نەدا حەمادە باڵیۆزی لوبنان لە ئەمریكا تێیدا بەشداربوون.

ئەم كۆبوونەوەیە، لە ساڵی 1993 ەوە یەكەم كۆبوونەوەیە لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان.

مەبەستی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ رێككەوتن لەگەڵ لوبنان چییە؟
 
مەبەستی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ رێككەوتن لەگەڵ لوبنان، لەپێناو ئەوەیە كۆتایی بە هەژموونی حزبوڵای لوبنان بهێنن، ئەمریكا بەهیوایە ئەو گفتوگۆیانە چوارچێوەی رێككەوتنەكەی 2024 تێپەڕێنن و ببێتە رێككەوتنێكی گشتگیر بۆ ئاشتی.

گفتوگۆكان لەكاتێكدان، ئیسرائیل و حزبوڵا بەردەوامن لەهێرشەكان بۆسەر یەكتر، باجی گەورەی ئەو هێرشانەش خەڵكی مەدەنی دەیدەن، بەتایبەت لە لوبنان كە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە سەدان كەس كوژراون و زیاتر لە ملیۆنێك كەسیش ئاوارەبوون.

ئیسرائیل چی دەوێت؟
 
ئیسرائیل دەیەوێت لە لوبنان تەنها چەك بەدەستی دەوڵەتەوە بێت، نەك گروپەكانی دیكە، كە بەتایبەتی مەبەستی حزبوڵایە، ئامادەشە بۆ ئەو ئامانجە لەگەڵ حكومەتی لوبنان مامەڵە بكات. بەڵام حكومەتی لوبنان دەیەوێت ئەو رێككەوتنەی لە تشرینی دووەمی 2024 لەگەڵ ئیسرائیل كردوویەتی جێبەجێ بكرێت، تا رێوشوێن بگرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەی ئەو مەینەتیانەی بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و حزبوڵاوە تووشی خەڵكەكەی بوون. 

  • جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق و هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە

  • وردەکاری جوڵەکانی پشت پەردە و رێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ تورکمان و عەرەب سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پارێزگاری كەركوك

  • دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا بە كوێ گەیشتن؟

  • ئەمریكا نێوەندگیری ئیسرائیل و لوبنان دەكات بۆ ئەوەی راستەوخۆ گفتوگۆ بكەن

  • گەڕێكی نوێی دانوستانی ئەمریكا و ئێران؛ وەڵامی تاران بۆ واشنتۆن ئەرێنییە

  • لەنێوان سودانی و مالیكیدا ئەگەری سێیەمیش هەیە؛ لەماوەی ئاگربەستدا شیعەكان سەرۆكوەزیران یەكلادەكەنەوە

  • ئەنفال- ساڵیادی جینۆسایدێکی بێ بەزەییانە دژ بە کورد

  • دادگایەكی فەڕەنسا كۆمپانیای لاڤارج بە پشتیوانی توندڕەوانی سوریا تۆمەتبار دەكات

  • ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی دەستپێكرد؛ئێران هەڕەشە دەكات

سەرەکی