5 کاتژمێر پێش ئێستا
312 جار خوێنراوەتەوە
دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا بە كوێ گەیشتن؟
؛ ترەمپ: گەرووی هورمز دەكرێتەوە و ئێرانیەكان لەگەڵمان رێكدەكەون
ناوەندی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ جارێكی تر باس لەوە دەكات گەرووی هورمز دەكەنەوە، لەكاتێكدا ئەمریكا دوو رۆژە گەمارۆی خستووەتە سەر، سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت لەگەڵ ئێرانیەكان رێكدەكەون.
دوێنێ ترەمپ ڕایگەیاند لەماوەی دوو رۆژدا دیداری بەرپرسانی ئەمریكا و ئێران لە پاكستان دەستپێدەكاتەوە، واتە رۆژی پێنجشەممە، لەكاتێكدا جەی دی ڤانسی جێگری سەرەتای هەفتەی رابردوو بەبێ رێككەوتن لەگەڵ وەفدی ئێران، پاكستانی جێهێشت، بەڵام هێشتا گەشبینە بەوەی لەگەڵ ئێران بگەنە رێككەوتن.

ئێران: گفتوگۆکان بەردەوامن
لەلایەن خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، پەیوەندیەكان لە رێگەی پاكستانەوە لەگەڵ ئەمریكا بەردەوامە، هەرچەندە دانوستانەكانی پێشوویان شكستیهێنا، ئاماژەی بەوەشداوە ئەمڕۆ وەفدێكی پاكستان گەیشتووەتە وڵاتەكەیان.
ئێستا ئێران هەڕەشەی ئەوەدەكات، لە ئەگەری بەردەوامبوونی گەمارۆی سەر گەرووی هورمز لەلایەن ئەمریكاوە، گەمارۆ دەخاتەسەر دەریای سور، گەمارۆی سەر بەندەرەكانیشی بە پێشێلكاری ئاگربەست ناودەبات.
ئەوەش لەكاتێكدایە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا، سێنتكۆم ڕایگەیاندبوو سەركەوتووبوون لە ڕاگرتنی تەواوەتی جوڵەی بازرگانی بۆ ئێران و بە پێچەوانەوە.

ئەمریکا داوا لە چین دەکات چەک بۆ ئێران نەنێرێت
سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین لێدوانیدا بۆ فۆكس بزنس ڕایگەیاندووە: نامەی بۆ سەرۆكی چین ناردووە و داوای لێكردووە ناردنی چەك بۆ ئێران رابگرێت.
وتیشی: ئەو گەمارۆ دەریاییەی بەسەر ئێراندا سەپاندمان، زۆر سەرنجڕاكێشە.
سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە نرخی نەوت دڵنیایی دا و وتی دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێش ئۆپەراسیۆنی سەربازی، رەنگە تەنانەت نزمتریش بێت.
دۆناڵد ترەمپ، لەم رۆژانەدا لێدوانی جیاواز و هەندێك جاریش دژ بەیەك دەدات، دوێنێ لە چاوپێكەوتن لەگەڵ رۆژنامەیەك سەرەتا وتبووی چیتر لە پاكستان دانوستان لەگەڵ ئێران ناكەین، دواتر هەرخۆی پەیوەندی بە پەیامنێری ئەو رۆژنامەیەوە كردبوو كە لە پاكستانە و پێی وتبوو هەر لەوێ بمێنەوە تا پێنج شەممە دەگەڕێینەوە و شتێك لەوێ ڕوودەدات، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان دەست بە دانوستان دەكەنەوە.
-
جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق و هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە
|
-
وردەکاری جوڵەکانی پشت پەردە و رێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ تورکمان و عەرەب سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پارێزگاری كەركوك
|
-
دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا بە كوێ گەیشتن؟
|
-
ئەمریكا نێوەندگیری ئیسرائیل و لوبنان دەكات بۆ ئەوەی راستەوخۆ گفتوگۆ بكەن
|
-
گەڕێكی نوێی دانوستانی ئەمریكا و ئێران؛ وەڵامی تاران بۆ واشنتۆن ئەرێنییە
|
-
لەنێوان سودانی و مالیكیدا ئەگەری سێیەمیش هەیە؛ لەماوەی ئاگربەستدا شیعەكان سەرۆكوەزیران یەكلادەكەنەوە
|
-
ئەنفال- ساڵیادی جینۆسایدێکی بێ بەزەییانە دژ بە کورد
|
-
دادگایەكی فەڕەنسا كۆمپانیای لاڤارج بە پشتیوانی توندڕەوانی سوریا تۆمەتبار دەكات
|
-
ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی دەستپێكرد؛ئێران هەڕەشە دەكات
|
|
|
|