2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق و هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە
لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش ئامارەكانی جیابوونەوە هەڵدەكشێن، لەبەرامبەریشدا بە هەمانشێوە ئاماری هاوسەرگیری زیادیكردووە.
ناوەندی هەواڵ
لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش ئامارەكانی جیابوونەوە هەڵدەكشێن، لەبەرامبەریشدا بە هەمانشێوە ئاماری هاوسەرگیری زیادیكردووە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی ئادار بڵاوكردەوە، ئامارەكەی ئەنجومەنی دادوەری عیراق هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، كۆی گشتیی جیابوونەوە لە عیراق 5 هەزار و 75 حاڵەت بووە، واتە لە هەر كاتژمێرێكدا 7 ژن لە عیراق لە پیاوەكانیان جیا جیادەبنەوە.

زۆرترین رێژەی جیابوونەوە لە پایتەختە
بەپێی ئامارەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، زۆرترین رێژەی جیابوونەوە لە بەغدادی پایتەخت بووە، كەمترین رێژەی جیابوونەوەش لە پارێزگای موسەنا بووە.
ئامارەكانی بەغداد و پارێزگاكانی تر
بەری رەسافە 3054 هاوسەرگیری و 1046 جیابوونەوە
بەری كەرخ 2440 هاوسەرگیری و 1031 جیابوونەوە
نەینەوا 1722 هاوسەرگیری و 355 جیابوونەوە
دیالە 789 هاوسەرگیری و 196 جیابوونەوە
بابل 1218 هاوسەرگیری و 169 جیابوونەوە
نەجەف889 هاوسەرگیری و 175 جیابوونەوە
كەركوك 738 هاوسەرگیری و 160 جیابوونەوە
زیقار 1276 هاوسەرگیری و 117 جیابوونەوە
ئەنبار829 هاوسەرگیری و 235 جیابوونەوە
بەسڕە 1697 هاوسەرگیری و 557 جیابوونەوە
واست 634 هاوسەرگیری و 108 جیابوونەوە
سەڵاحەدین 684 هاوسەرگیری و 165 جیابوونەوە
موسەنا 502 هاوسەرگیری و 87 جیابوونەوە
میسان 561 هاوسەرگیری و 131 جیابوونەوە
كەربەلا 884 هاوسەرگیری و 317 جیابوونەوە
قادسیە 648 هاوسەرگیری و 226 جیابوونەوە
كۆی گشتیی 18565هاوسەرگیری و 5075 جیابوونەوە

ئاماری جیابوونەوە و هاوسەرگیری لە هەرێم ساڵی 2025 و بەراورد بە 2024
بەپێی ئاماری ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی كوردستان، حاڵەتەكانی جیابوونەوە لە ساڵی 2025 بەراورد بە ساڵی 2024 لە پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك و كەركوك/ گەرمیان زیادیكردووە، بەڵام لە سلێمانی كەمیكردووە.
ئامارەكەی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە
ساڵی 2024 لە پارێزگای هەولێر 3878 جیابوونەوە تۆماركراوە
ساڵی 2025 ژمارەكە بۆ 7113 حاڵەت بەرزبووەتەوە
ساڵی 2024 لە پارێزگای دهۆك 2033 جیابوونەوە تۆماركراوە
ساڵی 2025 ژمارەكە بۆ 2354 حاڵەت بەرزبووەتەوە
ساڵی 2024 لە كەركوك/ گەرمیان 728جیابوونەوە تۆماركراوە
بەڵام ساڵی 2025 ژمارەكە بۆ 990 حاڵەت بەرزبووەتەوە
ساڵی 2024 لە پارێزگای سلێمانی 5745 جیابوونەوە تۆماركراوە
بەڵام ساڵی 2025 ژمارەكە بۆ 5369 حاڵەت كەمیكردووە.

ئامارەكانی هاوسەرگیری لە ساڵی 2025 بەراورد بە 2024
ژمارەكە لە سەرجەم پارێزگاكاندا زیادیكردووە، بەم شێوەیە:
ساڵی 2024 لە پارێزگای هەولێر 17591مارەبڕین
ساڵی 2025 ژمارەكە بۆ 19620 زیادیكردووە
ساڵی 2024 لە پارێزگای سلێمانی 18522 مارەبڕین
ساڵی 2025 ژمارەكە بۆ 25687 حاڵەت زیادیكردووە
ساڵی 2024 لە پارێزگای دهۆك 12199مارەبڕین تۆماركراوە
ساڵی 2025 ژمارەكە بۆ 12955حاڵەت زیادیكردووە
ساڵی 2024 لە پارێزگای كەركوك/گەرمیان 2706 مارەبڕین
ساڵی 2025 ژمارەكە بۆ 3066 حاڵەت زیادیكردووە.

هۆكارەكانی جیابونەوەی نێوان هاوسەران لە هەرێمی کوردستان
هاوكات ئەو ئامارەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لەسەر هۆكارەكانی جیابونەوەی نێوان هاوسەران بڵاویكردووەتەوە بەپێی ئامارەكە بەم شێوە:-
-نەگونجان لەگەڵ یەكتر: ٢٥٪
- جیاوازی تەمەن ١٤٪
-خیانەت: ١٣٪
-نەبونی ماڵی جیا: ١٠٪
-مۆبایل و ئینتەرنێت:١٠٪
-هۆكاری نەزۆكی:٩٪
-هۆكاری كۆمەڵایەتی:٩٪
-ژنھێنانی دووەم:٤٪
هۆكاری ئابوری:٣٪
هۆكاری دیكە: ٣٪
هۆكاری ئاینی: ٠ ٪
-
جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق و هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە
|
-
وردەکاری جوڵەکانی پشت پەردە و رێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ تورکمان و عەرەب سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پارێزگاری كەركوك
|
-
دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا بە كوێ گەیشتن؟
|
-
ئەمریكا نێوەندگیری ئیسرائیل و لوبنان دەكات بۆ ئەوەی راستەوخۆ گفتوگۆ بكەن
|
-
گەڕێكی نوێی دانوستانی ئەمریكا و ئێران؛ وەڵامی تاران بۆ واشنتۆن ئەرێنییە
|
-
لەنێوان سودانی و مالیكیدا ئەگەری سێیەمیش هەیە؛ لەماوەی ئاگربەستدا شیعەكان سەرۆكوەزیران یەكلادەكەنەوە
|
-
ئەنفال- ساڵیادی جینۆسایدێکی بێ بەزەییانە دژ بە کورد
|
-
دادگایەكی فەڕەنسا كۆمپانیای لاڤارج بە پشتیوانی توندڕەوانی سوریا تۆمەتبار دەكات
|
-
ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی دەستپێكرد؛ئێران هەڕەشە دەكات
|
|
|
|