4   کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

دوای هێرشەکەی ئەمریکا؛ موجتەبا خامنەیی: هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە نییە

ناوەندی هەواڵ

موجتەبا خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە رێگەی نامەیەکەوە کە لە تیلیگرامی ئێران بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە نییە، ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی دووشەممە لە باشوری ئێران، ئەمریکا چەند بەلەمێکی ئێرانی کردە ئامانج.

لە پەیامەکەی موجتەبا خامنەییدا هاتووە "لە دڵەوە و بە دڵسۆزی داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکەم هاوکاری یەکتر بن".

ئەو وتانەی بەناوی موجتەبا خامنەیی بڵاو بووەتەوە لەکاتێکدایە، ئەمریکا و ئێران لە دانوستاندان بۆ کۆتاییهێنان بەو ئاڵۆزیانەی لەنێوانیاندایە وپێش سێ مانگ دەستیپێکرد.

رۆژی دووشەممە، وەفدێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قاڵیباف گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بۆ ئەوەی سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەست بە گفتوگۆ بکەن.

بە هێرشەکەی ئەمریکا و لێدوانەکەی خامنەیی، پێدەچێت هەلی رێککەوتن کەمی کردبێت، لە کاتێکدا پێشتر باس لە پێشکەوتنی گفتوگۆکان دەکرا لەگەڵ کردنەوەی گەرووی هورمز و باسکردنی پرسی ئەتۆمیی و پارە بلۆککراوەکانی ئێران.

ئێوارەی دووشەممە سوپای ئەمریکا لە باشوری ئێران هێرشی کردەسەر چەند بەلەمێکی ئێران، کە بەوتەی ئەوان سەرقاڵی چاندنی مینی دەریایی بوون، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکاش هێرشەکەی بە بەرگریکارانە ناوبرد.ئێرانیش دەڵێت مافی وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشە و هێرشێکیان هەیە.

سوپای پاسداران دەڵێت لە وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئەمریکادا درۆنێکی جۆری MQ-9 ی ئەمریکییان خستووەتە خوارەوە. هەروە‌ها دەشڵێت تەقەیان لە درۆنێکی تری ئەمریکی لە جۆری RQ-4 کردووە، لەگەڵ فڕۆکەیەکی جەنگیی لە جۆری F-35 کە هەوڵیان داوە ئێران بە ئامانج بگرن.

سوپای پاسداران ئەو هێرشەی ئەمریکا بە پێشێلی ئاگربەست ناودەبات و دەڵێت "مافی ئەوەمان هەیە وەڵامی هەر هێرشێک بدەینەوە".

لەلایەن خۆشیەوە، ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی ئەوە دەکات "وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و تێکشکێنەر" ی هەر هێرشێک دەدەنەوە کە هێزەکانی ئێران بکاتە ئامانج.

ئەو گرژییانە لە کاتێکدان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران یان دەبێتە هۆی رێککەوتنێکی گەورە یاخود هیچ رێککەوتنێک ناکرێت، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت ئەمریکا هەلێکی دیپلۆماسی داوەتە ئێران، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئامادەیە لەگەڵ ئێران بە شێوەیەکی تر مامەڵە بکات.

لە کاتێکدا گفتوگۆکان بۆ رێککەوتنی کۆتایی لە نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامن، ئیسرائیل لە بەرەی لوبنان بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر حزبوڵا و بە چڕی بۆردومانی بەیروتی کردووە و ئۆپەراسیۆنەکانی تا ڕوباری زەهرانی درێژکردووەتەوە، پاساوی ئەو هێرشانەشی هێرشە درۆنیەکانی حزبوڵایە.

  • دوای هێرشەکەی ئەمریکا؛ موجتەبا خامنەیی: هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە نییە

  • تره‌مپ داوا له‌ ئێران و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌كات بچنه‌ ناو ڕێككه‌وتننامه‌ى ئیبراهیمى

  • سەردەمی كات كوشتن نەماوە؛ ناوەڕۆكی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان

  • ئەنجامەكە دڵخۆشكەر نییە؛ لە كۆی 210 كورسی كورد تەنها پێنج كورسی ئەنجومەنی گەلی سوریای بەدەستهێنا

  • هۆكاری دواكەوتنی ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران؛ شوێن بزریی ڕابەر و ڕێوشوێنە توندەكانی دەوروبەریەتی

  • وردەکاری؛ بەندەکانی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران

  • سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى له‌ غیابى فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ به‌غداد هۆكارى چییه‌؟

  • تیمی تەكنیكی و یاسایی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە لە بەغدادن

  • ئێران تاوتوێی نوێترین وەڵامی ئەمریكا دەكات؛ ترەمپ هەڕەشە دەكات

سەرەکی