4 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
هەڵاتنی زیاتر لە 20 هەزار ئەندام و كەسوكار؛ دەرفەتە زێڕینەكە بۆ داعش
پشكنەری گشتی ئەمریكا لە راپۆرتێكدا ڕایگەیاند، ژمارەیەكی دیارینەكراو لە چەكدارانی داعش و خێزانەكانیان لە دامەزراوەكانی دەستبەسەركردن هەڵاتوون، هۆشداریشی داوە لە مەترسی سەرهەڵدانی نەوەیەكی نوێی رێكخراوەكە.
ڕاپۆرتی پشكنەری گشتی ئەمریكای تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی "پێداگری پۆڵاین" دووپاتیكردووەتەوە، داعش بۆشایی ئەمنیی قۆستووەتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی سووریای دیموكرات، ئەمەش توانای شانەكانی بەهێزتر كرد بۆ خۆرێكخستنەوە و فراوانبوونی لە ناوچەكە.
راپۆرتەكە گەورەترین پرۆسەی هەڵهاتن و دیارنەمانی بەكۆمەڵی خێزان و چەكدارانی داعشی ئاشكراكردووە، كە سەرەتای ساڵی 2026 گەورەترین داڕمانی سیستمی دەستبەسەركردنی ئەندامانی داعش و خێزانەكانیان لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا لە ئەنجامی لەدەستدانی كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانەدا بەخۆیەوە بینیوە.

راپۆرتەكانی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریكا و كاربەدەستانی سووریا هەڵهاتنی بەكۆمەڵیان لە كەمپی هۆڵ پشتڕاست كردووەتەوە.
خەمڵاندنە هەواڵگرییەكانی ئەمریكا كە لەلایەن رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژەیان بەوە كردووە، لە نێوان 15 بۆ 20 هەزار كەسی سەر بە داعش هەڵهاتن و بێسەروشوێن بوون.
ژمارەی دانیشتوانی كەمپی هۆڵ بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش و شۆككەر لە نزیكەی 23 هەزار و 400 كەسەوە بۆ كەمتر لە 1500 كەس دابەزیوە، كە بەشی ژنان و منداڵانی بیانی تێدا نیشتەجێبوون لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی بەقاچاغبردنی رێكخراوەوە بە تەواوی بەتاڵكراونەتەوە.

هاوكات لەگەڵ رووداوەكانی كەمپەكە، هەڵاتنی بەكۆمەڵ لە زیندانەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕوویداوە. سەرچاوە كوردییەكان باسیان لەوە كردووە، لە ئەنجامی هێرش و پێكدادانەكان نزیكەی هەزار و 500 زیندانی لە زیندانی شەدادی هەڵاتوون.
راپۆرتە ئەمنییە نێودەوڵەتییەكان هۆشداریان داوە، لەوەی ئەم دیارنەمانە بەكۆمەڵەی خێزان و چەكدارانی داعش مەترسییەكی ستراتیجی جددی دروست دەكات، بەو پێیەی دەرفەتێكی زێڕین دەدات بە داعش بۆ دووبارە رێكخستنەوەی ریزەكانی بونیادنەوەی شانە نوستووەكانی لە بیابانەكانی سووریا و بەدرێژایی سنوری عێراق.
-
هەڵاتنی زیاتر لە 20 هەزار ئەندام و كەسوكار؛ دەرفەتە زێڕینەكە بۆ داعش
|
-
لافاوی فوڕات؛ لە سوریا چی ڕوودەدات و كێ بەرپرسە لێی؟
|
-
پەیامێكی یەكلاكەرەوەی ئەمریكا؛ یان گەڕانەوە بۆ هێرشەكان یان ڕێككەوتن
|
-
دوای هێرشەکەی ئەمریکا؛ موجتەبا خامنەیی: هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە نییە
|
-
ترهمپ داوا له ئێران و وڵاتانى ناوچهكه دهكات بچنه ناو ڕێككهوتننامهى ئیبراهیمى
|
-
سەردەمی كات كوشتن نەماوە؛ ناوەڕۆكی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان
|
-
ئەنجامەكە دڵخۆشكەر نییە؛ لە كۆی 210 كورسی كورد تەنها پێنج كورسی ئەنجومەنی گەلی سوریای بەدەستهێنا
|
-
هۆكاری دواكەوتنی ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران؛ شوێن بزریی ڕابەر و ڕێوشوێنە توندەكانی دەوروبەریەتی
|
-
وردەکاری؛ بەندەکانی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران
|
|
|
|