2   کاتژمێر پێش ئێستا 67 جار خوێنراوەتەوە

ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە قەوارەی هەرێم ده‌گه‌یه‌نێت؛ یه‌كگرتوو داوایه‌ك له‌ یه‌كێتیی ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه‌ بۆ نزیككردنه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى، له‌پێناو كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ، هۆشداریش ده‌دات له‌ مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سەرلەبەیانی ڕۆژى سێ شەممە 23/6/2026، سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ، پێشوازیكرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و وه‌فدى یاوەری.

به‌پێى هه‌واڵى میدیاى یه‌كگرتوو، لەسەرەتای دیدارەكەدا، "سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی مامۆستا (حسێن)ی برا گەورەی بەڕێزیان".

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، "گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكە كراو جەخت لەچارەسەری كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوەو بەپێویستیش زانرا كاری جدی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت و دەرچەیەك بۆ دەربازبوون لەدۆخی چەقبەستوی هەرێمی كوردستان بدۆزرێتەوە لەچوارچێوەی ئەو دەستپێشخەریەی كە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشكەشی هەریەكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كردووە".

لەكۆتای دیدارەكەدا "سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین جەختیكردەوە كە بارودۆخی ناوچەكە بەشێوازێكە كە بەردەوام بونی ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە پرۆسەی سیاسی و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت، بۆیە پێویستە لەپێناو خەڵك و خاكی كوردستان ناكۆكیەكان وەلا بنرێن و كێشەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ بەزووترین كات چارەسەر بكرێن".

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ به‌پێى میدیاى یه‌كێتیی، لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار لالە سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێ کران.

 " بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى پێزانینی بۆ رۆڵی کاریگەری مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەممەد به‌هائه‌دین هەبووه‌ لە هەوڵەکانی بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان و هەردوولا لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هاوڕابوون".

ئه‌و هه‌وڵه‌ى یه‌كگرتوو دواى ئه‌وه‌دێت، دوێنێ میدیاى یه‌كێتى و پارتى هێرشى توندیان كرده‌سه‌ر یه‌كتر، دواى ئه‌وه‌ى پارتى له‌ ڕێگه‌ى وه‌زیرى ناوخۆوه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ناڵێكى یه‌كێتى ده‌ركرد و یه‌كێتیش له‌سه‌ر زارى وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ هێرشى كرده‌سه‌ر پارتى.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی مەحمود محەمەد وتەبێژى حزبه‌كه‌یه‌وه‌، وەڵامی ڕەخنەکانی ئەم دواییەی وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی دایەوە و ڕایگه‌یاند:" یەکێتی باوەڕی بە سندوقی دەنگدان نییە و کات دەکوژێت و ڕێگرە لە کاراکردنەوەی پەرلەمان".

وتیشى "پارتی نوێنەری زۆرینەی ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستانە، یەکێتی تەنها خاوەنی 23 کورسییە و ناتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەر ئەنجامەکاندا بسەپێنێت".

"ڕووداوەکانی لالەزار و زیندانیکردنی سەرۆکی نەوەی نوێ، بەڵگەن لەسەر ئەوەی کێ مافی دەنگدەران پێشێل دەکات، یەکێتی دەیەوێت بەبێ گوێدانە ئەنجامی هەڵبژاردن خۆی بسەپێنێت و سنووری زۆنی سەوز (سلێمانی) کردووەتە بارمتەی مەرامەکانی خۆی و ڕێگرە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی حکومەت" . وته‌بێژى پارتى واى وت.

دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند " نیگەرانین لە دواکەوتنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرگیز یەکێتی لەسەر پۆستێک شەڕی نەکردووە بەڵکو داوامان لە شەراکەتی ڕاستەقینەیە".

وتیشی" سورین لەسەر شەراکەتی ڕاستەقینە پەنجا بە پانجا و سەرەتای مانگی داهاتوو ڕێکەوتن لەگەڵ نەوەی نوێ ئیمزا دەکەین".وتەبێژەکەی یەکێتیی وتیشی " تا عەقڵی خۆسەپێن لەناو پارتیدا هەبێت دۆخەکە خراپتر دەبێت".

ئەو ململانێیەی پارتی و یەکێتی لە کاتێکدایە، زیاتر لە ساڵێک و هەشت مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام نە پەرلەمان کارایە و نە حکومەتیش پێکهێنراوە.ئەگەریش نەگەنە ئەنجام یەکێتی نیازی ئەوەی هەیە پەنا بباتە بەر دادگای فیدراڵی و سکاڵا لەسەر پێکنەهێنانی حکومەت تۆمار بکات.

 

  • پلانی کوشتنی چەند سەرکردەیەک لەلایەن داعش و تورکیاوە ئاشکرا دەبێت

  • ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە قەوارەی هەرێم ده‌گه‌یه‌نێت؛ یه‌كگرتوو داوایه‌ك له‌ یه‌كێتیی ده‌كات

  • وڵاتێک لە ژێر کاریگەریی گەندەڵیدا؛ ئایا کاتژمێری لێپرسینەوەی حوتەکان لە عێراق نزیک بووەتەوە؟

  • یەکێتی و پارتی؛ یان 39 بە 39 یان دادگای فیدراڵی

  • مه‌رجى ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكا؛ئه‌نجامى باش و دانوستانى سه‌خت له‌ سویسرا

  • بەغداد دوای باراک؛ کاتژمێری سفر بۆ گۆڕانکاریی لە دەوڵەتی قووڵ

  • لوتکەی سویسرا;بۆچی ئێرانیەکان دوودڵن لە خۆمەڵاسدانی ئیسرائیل لە پشت پەردەی ڕێکەوتنەکانەوە ؟

  • دوای ساڵێک و هەشت مانگ لە هەڵبژاردن؛ پارتی و یەکێتی دەست بە گفتوگۆ دەکەن

  • كۆمپانیاكانى نه‌وت داواى گره‌نتى ده‌كه‌ن؛ وه‌زیرى ناوخۆ:له‌وه‌ ده‌كۆڵینه‌وه‌ بزانین چى سیستمێكى به‌رگریی گونجاوه‌

سەرەکی