11 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
مه‌رجى ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكا؛ئه‌نجامى باش و دانوستانى سه‌خت له سویسرا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، قۆناغی یەکەمی گفتوگۆکان کۆتای‌یان هات و مەرجیان داناوە بۆ ئەوەی بچنە ناو قۆناغی کۆتایی گفتوگۆکان، ماڵپه‌ڕى ئاكسیۆسى ئه‌مریكیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، گفتوگۆکانی سویسرا پێشکەوتنی باشی بەدەستهێناوە سەبارەت بە دۆسیەی بە کراوەیی هێشتنەوەی گەرووی هورمز.
ڕۆژی یەکشەممە 21ى حوزه‌یرانى 2026، بە نێوەندگیری هەریەکە لە پاکستان و قەتەر، هەردوو وه‌فدى ئەمریکا و ئێران لە سویسرا گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوانیان بەڕێوەبرد.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی سویسرا ئەنجامی باشیان هەبووە و ڕێککەوتن لەسەر هەنگاوی گرنگ بۆ دەستپێکردنی دانوستانی کۆتایی کراوە.
به وته‌ى به قائى لەم قۆناغەدا کارەکانی شاندی دانوستانکار کۆتایی هاتووە، بەڵام تیمە تەکنیکییەکان بۆ بەردەوامیدان بە کارەکانیان لە سویسرا دەمێننەوە.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وتیشى،" پێشکەوتنی باش لە پرسی دەرکردنی مۆڵەت بۆ فرۆشتنی نەوت و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران بەدەستهاتووە، دەبێت ڕێگە بە هەناردەکردنی نەوت بدرێت و داراییەکانمان ئازاد بکرێن".

به‌قائى ئاماژەی بە دروستکردنی میکانیزمێکی نوێ بە بەشداری نێوەندگیرەکان کرد، کە ئامانج لێی سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی کۆتاییهێنان بە شەڕی لوبنانە، ده‌شڵێت "دانوستانەکانی سویسرا وەک دەرفەتێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە سەیر دەکرێت".
له‌لایه‌كى تره‌وه، ماڵپەری ئاکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆکانی سویسرا پێشکەوتنی باشی بەدەستهێناوە سەبارەت بە دۆسیەی بە کراوەیی هێشتنەوەی گەرووی هورمز.
سەرچاوە ئەمریکییه‌كه بۆ ئاکسیۆس دانوستانەکانی بە "سەخت، بەڵام باش" وەسف کردووه و دەڵێت، "لەم کۆبوونەوەیەدا چوارچێوەیەکی گشتی بۆ هەفتەکانی داهاتوو داڕێژراوە کە دەبێتە ڕێگایەک بۆ گفتوگۆ تەکنییکییەکان".

هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته، دوێنێ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەربازی و ئابووری توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگه‌یاند "ئەگەر ناچار بین کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکەین و لەو حاڵەتەشدا بە توندی بۆردوومانی ئێران دەکەین".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا، هاوکات هەڕەشەی ئەوەی کرد "ئەگەر ئێران ڕێککەوتن ئیمزا نەکات، گومرگ و باج بەسەر هاتووچۆی گەرووی هورمزدا دەسەپێنێت".
-
یەکێتی و پارتی؛ یان 39 بە 39 یان دادگای فیدراڵی
|
-
مه‌رجى ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكا؛ئه‌نجامى باش و دانوستانى سه‌خت له سویسرا
|
-
بەغداد دوای باراک؛ کاتژمێری سفر بۆ گۆڕانکاریی لە دەوڵەتی قووڵ
|
-
لوتکەی سویسرا;بۆچی ئێرانیەکان دوودڵن لە خۆمەڵاسدانی ئیسرائیل لە پشت پەردەی ڕێکەوتنەکانەوە ؟
|
-
دوای ساڵێک و هەشت مانگ لە هەڵبژاردن؛ پارتی و یەکێتی دەست بە گفتوگۆ دەکەن
|
-
كۆمپانیاكانى نه‌وت داواى گره‌نتى ده‌كه‌ن؛ وه‌زیرى ناوخۆ:له‌وه ده‌كۆڵینه‌وه بزانین چى سیستمێكى به‌رگریی گونجاوه
|
-
لە 2016ەوە بۆ 2026؛ مێژووی سەرلەنوێی دۆسیەکانی د. عەبدولەتیف ئەحمەد و تاقیکردنەوەی شکۆی زانکۆ
|
-
شیلادزێ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى به ته‌نیا ڕوبه‌ڕووى ده‌وڵه‌ت و حزبێك وه‌ستاونه‌ته‌وه
|
-
پێش گفتوگۆكانى سویسرا؛ ئێران جارێكى تر گه‌رووى هورمزى داخست
|
|
|
|