2   کاتژمێر پێش ئێستا 338 جار خوێنراوەتەوە

پلانی کوشتنی چەند سەرکردەیەک لەلایەن داعش و تورکیاوە ئاشکرا دەبێت

ئەو سەرکردەیەی داعش دان بەوەدا دەنێت، لە رێگەی هەواڵگریی تورکیاوە براوەتە سوریا، پلانی کوشتنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ سەرکردەی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا "جەهەپە" یان داڕشتووە کە یەکێک بووە لە کاندیدانی سەرۆکایەتی تورکیا

ناوەندی هەواڵ

سەرکردەیەکی داعش دان بەوەدا دەنێت، لە رێگەی هەواڵگریی تورکیاوە ویستوویانە ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆکی پێشووی شارەوانی ئیستانبوڵ بکوژن، ئەو سەرکردەیەی داعش لە سوریا دەستگیرکراوە و بە تۆمەتی دەستهەبوون لە تەقینەوەی وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە ساڵی 2015 لە ئەنقەرە دادگایی کراوە.

ئەو سەرکردەیەی داعش دان بەوەدا دەنێت، لە رێگەی هەواڵگریی تورکیاوە براوەتە سوریا، پلانی کوشتنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ سەرکردەی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا "جەهەپە" یان داڕشتووە کە یەکێک بووە لە کاندیدانی سەرۆکایەتی تورکیا و، پێشتریش سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بووە و ئێستا لە زیندانە.

عومەر دەنیز دۆندار کە ناوە رێکخراوەییەکەی "عەممار" بووە ئەو سەرکردەیەی داعشە، گومانلێکراوە کە دەستی هەبووە لە تەقینەوەیەک لەبەردەم وێستگەی سەرەکیی شەمەندەفەری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە 10 ی تشرینی یەکەمی 2015، ئەو دانپێدانانەشی دوای ماوەیەک لە دەستگیرکردنی لە بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئەمنیی گشتیی ئەنقەرە بووە، دانی بەوەشدا ناوە پەیوەندی بە داعشەوە هەبووە و دەستیشی هەبووە لە چەندین کردەوەی خوێناوی.

تەقینەوەکەی ئەنقەرە پێش هەڵبژاردنی پێشوەختەی تورکیا بووە لە یەکی تشرینی دووەمی 2015 و 100 قوربانیی لێکەوتەوە، بە وتەی دۆندار دانی بەوەدا ناوە ئەو تەقینەوەیە بە فەرمانی یونس دۆرماز بووە کە سەرکردەی داعش بووە لە غازی عەنتاب، دانیشی بەوەدا ناوە پلانی کوشتنی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆیان داناوە.

بە وتەی ئەو سەرکردەیەی داعش، بەهۆی ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ هەواڵگری تورکیا هەبووە، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئەنقەرە لەلایەن داعشەوە لە ئەستۆ نەگیراوە، بەڵکو وەک هەڵوێستێک دژ بە ویلایەتەکانی غازی عەنتاب و ئەدیامان دەریان بڕیوە.

پێش تەقینەوەکەی ئەنقەرە، یەکێک لە سەرکردەکانی داعش لە تورکیا بەناوی ئەبو زەینەب ئەنساری، لیستێکی ناوی کەسایەتی و سیاسیەکانی تورکیای ئامادە کردووە کە تیرۆر بکرێن.

بە وتەی ئەو سەرکردەیەی داعش، دواتر پلانی کوشتنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ و ئەو سەرکردانەی تر لەلایەن سەرکردایەتی داعشەوە پەسەند نەکراوە، بۆیە دواتریش لە لایەن هەواڵگری تورکیا و سوریاوە لە ئایاری رابردوو لەگەڵ نۆ کەسی تر دەستگیرکراون، تۆمەتەکەشیان کردەوەی تیرۆریستییە لە تورکیا.

 

  • پلانی کوشتنی چەند سەرکردەیەک لەلایەن داعش و تورکیاوە ئاشکرا دەبێت

  • ناكۆكیەكان زیانی گەورە بە قەوارەی هەرێم ده‌گه‌یه‌نێت؛ یه‌كگرتوو داوایه‌ك له‌ یه‌كێتیی ده‌كات

  • وڵاتێک لە ژێر کاریگەریی گەندەڵیدا؛ ئایا کاتژمێری لێپرسینەوەی حوتەکان لە عێراق نزیک بووەتەوە؟

  • یەکێتی و پارتی؛ یان 39 بە 39 یان دادگای فیدراڵی

  • مه‌رجى ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مریكا؛ئه‌نجامى باش و دانوستانى سه‌خت له‌ سویسرا

  • بەغداد دوای باراک؛ کاتژمێری سفر بۆ گۆڕانکاریی لە دەوڵەتی قووڵ

  • لوتکەی سویسرا;بۆچی ئێرانیەکان دوودڵن لە خۆمەڵاسدانی ئیسرائیل لە پشت پەردەی ڕێکەوتنەکانەوە ؟

  • دوای ساڵێک و هەشت مانگ لە هەڵبژاردن؛ پارتی و یەکێتی دەست بە گفتوگۆ دەکەن

  • كۆمپانیاكانى نه‌وت داواى گره‌نتى ده‌كه‌ن؛ وه‌زیرى ناوخۆ:له‌وه‌ ده‌كۆڵینه‌وه‌ بزانین چى سیستمێكى به‌رگریی گونجاوه‌

سەرەکی