2026-07-13
135 جار خوێنراوەتەوە
دواى سه‌ردانى ئه‌مریكا؛ زه‌یدى ده‌ست به ڕاوه‌دوونانى به‌رپرسانى پله یه‌كى حزب و حكومه‌ته‌كانى پێشوو ده‌كات؟
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ته‌ئكیدى كرده‌وه، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا به‌هێزكردنى هاوبه‌شییه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كه له دوو قۆڵییه‌وه بگوازنه‌وه بۆ دروستكردنى هه‌ل، كه كاریگه‌رى ئابووری به‌رچاوى هه‌بێت.
زه‌یدى دوو مانگه وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌ستبه‌كاربووه، ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانى ڕه‌سمییه‌تى بۆ ئه‌مریكا، وه‌كو له وتارێكى بۆ ڕۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست ئاماژه‌ى پێداوه، به‌ڵێنى داوه رۆژى 30 ئه‌یلولى داهاتوو كه واده‌ى كۆتایى هاتنى ئه‌ركى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانه بكاته سه‌ره‌تای قۆناغێكى نوێ له هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
زه‌یدى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، له دیدارى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر باشتركردنى وه‌به‌رهێنانى ئه‌مریكى له عێراق، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى كۆمپانیا ئه‌مریكیه گه‌وره‌كان بۆ به‌شداریكردن له بنیاتنانى ژێرخانى عێراق.
سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌یدى بۆ ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه، ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه و جارێكى تر دانوستانه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران ته‌قه‌ى تێكه‌وتووه و ئه‌مریكا چه‌ند جارێك ئێرانى بۆردومان كردووه و ئێرانیش بنكه‌ى ئه‌مریكا له وڵاتانى ناوچه‌كه.

هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌ردانه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ ده‌ستگیركردنى گه‌وره تێوه‌گلاوانى گه‌نده‌ڵى ده‌ستیپێكردووه، كه به‌رپرسانى ئێستا و پێشوو و په‌رله‌مانتارانیشى تێدایه، جگه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك له ده‌ستى ده‌وڵه‌ت ده‌ستیپێكردووه و تائێستا چه‌ند گرووپێك ئاماده‌ییان نیشانداوه تا چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێكیشیان ڕاده‌ستكردنى چه‌كه‌كانیان به‌ستووه‌ته‌وه به كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له ئه‌یلولى ئه‌مساڵ.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى زه‌یدى بۆ ده‌ستگیركردنى گه‌نده‌ڵ ودزه‌كان ده‌ستیپێكردووه، كه به‌مدواییه هه‌ڵمه‌تێكى چڕى ده‌ستگیركردنى به‌دواداهات، پاش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا ئاماده‌كارى بۆ لێدان سه‌ره گه‌وره‌كان ده‌كات، كه به حوته‌كانى گه‌نده‌ڵى ناسراون.

به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه، زه‌یدى ده‌یه‌وێت له واشنتۆن پشتیوانییه‌كى به‌هێز بۆ ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت، تا ده‌ست بۆ ئه‌و كه‌سانه ببات كه تائێستاش ده‌ست بۆ بردنیان هێڵى سوور بووه، له‌وانه‌ش سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانى پێشوو.عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، 70 كه‌سایه‌تى له‌گه‌ڵدایه، كه 30 كه‌سیان بازرگانن.
-
لێكتێگه‌یشتنى ئیسلام ئاباد چووه‌ته قۆناغى قه‌یرانه‌وه؛جەنگ لەبەر دەرگایە
|
-
تەقینەوەی گەورە لە کەنداو؛ ئێران چەک و هێزی تایبەت دەهێنێتە سەر سنووری هەرێم
|
-
داگیرکاریی سپی؛ چۆن هاوسەنگیی دیمۆگرافی لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؟
|
-
مووچەی مانگی شەشی هەرێم؛ لە نێوان تەمویلکردنی مشتومڕاویی بەغداد و کارەساتی کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ
|
-
باجی فرۆشتنی نەوتی هەرێم؛ تورکیا بە قەرەبووکردنەوەی 1.4 ملیار دۆلار بۆ عێراق ناچار دەکرێت
|
-
ڕێڕەوی چاکسازی و بونیادنانی دەوڵەت لە نێوان لێدان لە گەندەڵی و داڕشتنی نەخشەڕێگای هاوبەشیی لەگەڵ ئەمریکا
|
-
دواى سه‌ردانى ئه‌مریكا؛ زه‌یدى ده‌ست به ڕاوه‌دوونانى به‌رپرسانى پله یه‌كى حزب و حكومه‌ته‌كانى پێشوو ده‌كات؟
|
-
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت
|
-
له هه‌ر 23 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه
|
|
|
|