7 کاتژمێر پێش ئێستا
315 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت
ئاماژه‌ى نوێ ده‌ركه‌وتوون كه ده‌ستوورێكى نوێ بۆ توركیا بنووسرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌كانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیایه، تا بتوانێت هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى 2028 بباته‌وه و به‌پێى ئه‌م ده‌ستووره ناتوانێت ببێته‌وه به سه‌رۆك جارێكى تر.
هه‌رچه‌نده قسه‌و باسه‌كان زیاتربوون له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ناتوانرێت هه‌ندێك له مادده‌كانى ده‌ستور بگۆڕدرێت، به‌ڵام محه‌مه‌د ئۆچووم یه‌كێك له گه‌وره ڕاوێژكارانى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى توركیا باس له ده‌رچه‌یه‌ك ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى ده‌ستوور بكه‌ن، له ڕێگه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن به ڕه‌زامه‌ندى 360 په‌رله‌مانتار له كۆى 600 په‌رله‌مانتار.
ئۆچووم كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى به نیسانى 2028 دیاریكردووه، نه‌ك ئایارى هه‌مان ساڵ، به‌ڵام هێشتا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ش ئه‌ردۆغان كاتێكى زۆرى ده‌مێنێته‌وه له سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا.

له نوێترین گۆڕانكاریدا سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى ده‌ستورى نوێ كه ئێستا له‌ناو پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار(ئاكپارتى) كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ش بزوتنه‌وه‌ى نهتهوهپهرستى توركیا (مه‌هه‌په) پشتیوانى ده‌كات، ڕاوێژكاره باڵاكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى توركیا باس له‌وه‌ده‌كات هه‌موارى سیستمى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كه‌ن،كه له نۆى ته‌موزى 2018 ه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى توركیا، "سیستمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ندێك لایه‌نى پێویستى به گه‌شه‌پێدان و باشتركردنه، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌موارى ده‌ستورى نوێ‌دا هه‌نگاوى نوێش بگیرێته‌به‌ر".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كه تێیدا پشت به بنه‌مایه‌ك ده‌به‌ستێت، ئه‌ویش ده‌بێت كاندیدى براوه 50+1 بهێنێت له ده‌نگى ده‌نگده‌ران، ئه‌گه‌ر له خولى یه‌كه‌م بێت یان خولى دووباره. ئۆچووم به‌دوورى ده‌زانێت ئه‌و بنه‌مایه بگۆڕدرێت هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌ردۆغان خواستى گۆڕینى هه‌بووه.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا، پێشتر و له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى توركیا له 2023،ڕه‌خنه‌ى له‌و بنه‌مایه گرت كه بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك دانراوه و ڕایگه‌یاند " بنه‌ماى 50+1 سه‌ر له حزبه‌كان تێكده‌دات و پێویستى به گۆڕانكارییه".
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى سه‌رۆكایه‌تى توركیا، كاتێك له هه‌ڵبژاردنى 2023 ئۆپۆزسیۆن وه‌ك هه‌ڵبژاردنى گه‌ڕانه‌وه بۆ سیستمى په‌رله‌مانى ناویبرد و شه‌ش هاوپه‌یمانییان پێكهێنا، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سهرۆكایهتیشیان دۆڕاند، به‌و مانایه دێت كه ده‌نگده‌ران گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ڕابردوو ڕه‌تكرده‌وه، ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وانه‌ى پێیان وابوو سیستمى سه‌رۆكایه‌تى كێشه‌ى تێدایه.
-
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت
|
-
له هه‌ر 23 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه
|
-
٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا
|
-
پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا
|
-
کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان
|
-
تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات
|
-
یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟
|
-
ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز
|
-
ڕ‌اپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له ئێران ئاشكرا ده‌كات
|
|
|
|