1 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
لێكتێگه‌یشتنى ئیسلام ئاباد چووه‌ته قۆناغى قه‌یرانه‌وه؛جەنگ لەبەر دەرگایە
ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ى له ئیسلام ئابادى پایته‌ختى پاكستان له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌ستیپێكرد و له سویسرا گه‌یشته ئه‌نجام، چووه‌ته قۆناغى قه‌یرانه‌وه، ئێران و ئه‌مریكا نزیكبوونه‌ته‌وه له نیوه‌ى ئه‌و 60 ڕۆژه‌ى دیاری‌یان كردووه، ئێران پابه‌ندبوونى ده‌به‌ستێته‌وه به جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنه‌كانى ئه‌مریكاوه.

پێنج کاتژمێر بۆردومان
ئەمڕۆ سێشەممە و دوێنێ دووشەممە، بەرەنگاربوونەوەی سەربازیی نێوان ئەمریکا و ئێران بەتایبەت لە باشوری ئێران درێژەی هەبوو، ئەمریکا گورزێکی نوێی لەسەر بنەمای فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە ئاراستەی ئێران کرد، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێت بۆردومانەکان پێنج کاتژمێر درێژەیان هەبووە، لە سەرتاسەری ئێران لەوانەش بوشەهر، چابەهار، جاسک، کۆنارەک، ئەبوموسا و بەندەر عەباس،بۆردومان کراوە، سوپای پاسدارانیش ئاماژەی بەوەداوە بنکەی ئاسمانیی ئەمریکایان لە ئوردن بە مووشەکی بالیستی بۆردومان کردووە، سوپای ئوردنیش بەرپەرچدانەوەی چوار مووشەکی راگەیاندووە، ئیماراتیش رایگەیاندووە دوو مووشەکی ئێرانیان ئاراستەکراوە، جگە لەوەی ئێران لە دوێنێوە چەند جارێک بارەگای هێزە کوردیەکانی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە.
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا، زنجیره‌یه‌ك هێرش له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه دژ به یه‌ك ئه‌نجامدران، كه به توندترین هێرش داده‌نرێن له‌دواى ئاگربه‌ست له هه‌شتى نیسانه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسى بۆسه‌ر ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه دروستكردووه كه 17 ى حوزه‌یران به نێوبژیوانى پاكستان و قه‌ته‌ر ئه‌نجامدرا، كه ئامانج لێى وه‌ستاندنى شه‌ڕ و دووباره كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌روه‌ها لابردنى بلۆكى سه‌ر پاره‌كانى ئێران، جگه له‌وه‌ش ئه‌نجامدانى دانوستان له‌ماوه‌ى 60 ڕۆژدا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنى هه‌میشه‌یى.

یاداشتى لێكتێگه‌یشتنه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چووه‌ته قۆناغى قه‌یرانه‌وه
تاران ڕایگه‌یاندووه، یاداشتى لێكتێگه‌یشتنه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چووه‌ته قۆناغى قه‌یرانه‌وه، وه‌ك به‌هێزترین ئاماژه‌ى ڕه‌سمیی تائێستا كه ڕێككه‌وتنه‌كه له مه‌ترسیدایه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی جاروبارى پێكدادان و ناكۆكیی له‌سه‌ر داهاتووى كه‌شتیوانى له گه‌رووى هورمز، كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى كۆنترۆڵكردنى و ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توند ده‌كات.
به‌وته‌ى ئیسماعیل به‌قائى وته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، به‌ندى پێنجى ڕێككه‌وتنه‌كه كه په‌یوه‌سته به گه‌رووى هورمز هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت و ئه‌مریكا ناتوانێت شیكردنه‌وه‌ى تایبه‌تى بۆ بكات.

ڕێككه‌وتنى ئاگربه‌ست كۆتایى هاتووه
له‌كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌فته‌ى ڕابردوو ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنى ئاگربه‌ست كۆتایى هاتووه، به‌ڵام ده‌رگا كراوه‌یه بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان. له‌به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د باقر قاڵیباف سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران به زمانێكى توند ڕایگه‌یاند، پابه‌ندبن به قسه‌كانتان، ئه‌گه‌رنا باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن.
ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دۆخى گه‌رووى هورمز ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش جه‌نگ، ئه‌مریكاش ڕه‌تیده‌كاته‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه بدات ئێران ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوه‌تى له گه‌رووى هورمز هه‌بێت.
-
لێكتێگه‌یشتنى ئیسلام ئاباد چووه‌ته قۆناغى قه‌یرانه‌وه؛جەنگ لەبەر دەرگایە
|
-
تەقینەوەی گەورە لە کەنداو؛ ئێران چەک و هێزی تایبەت دەهێنێتە سەر سنووری هەرێم
|
-
داگیرکاریی سپی؛ چۆن هاوسەنگیی دیمۆگرافی لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؟
|
-
مووچەی مانگی شەشی هەرێم؛ لە نێوان تەمویلکردنی مشتومڕاویی بەغداد و کارەساتی کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ
|
-
باجی فرۆشتنی نەوتی هەرێم؛ تورکیا بە قەرەبووکردنەوەی 1.4 ملیار دۆلار بۆ عێراق ناچار دەکرێت
|
-
ڕێڕەوی چاکسازی و بونیادنانی دەوڵەت لە نێوان لێدان لە گەندەڵی و داڕشتنی نەخشەڕێگای هاوبەشیی لەگەڵ ئەمریکا
|
-
دواى سه‌ردانى ئه‌مریكا؛ زه‌یدى ده‌ست به ڕاوه‌دوونانى به‌رپرسانى پله یه‌كى حزب و حكومه‌ته‌كانى پێشوو ده‌كات؟
|
-
ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت
|
-
له هه‌ر 23 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه
|
|
|
|