1 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
هەوڵی لابردنی سفرەکانی سەر دینار؛ نەشتەرگەرییەکی بەئازار بۆ ئابوورییەکی پەککەوتوو
لە کاتێکدا عێراق دووچاری تەنگژەیەکی توندی نەختینەیی و کورتهێنانی دارایی بووەتەوە، بانکی ناوەندی و حکومەت لەسەر لێواری بڕیارێکی چارەنووسسازن بۆ گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکانی سەر دینار. بەهۆی کۆنی دراوەکە، ساختەکاریی بەردەوام و دیارنەمانی قەبارەی ڕاستەقینەی کوتلەی نەقدی، سەرۆکوەزیران داوای پشتگیری لە پەرلەمان دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەکە، لە کاتێکدا ئابووریناسان هۆشداریی توند لە کارەساتباربوونی دەرئەنجامەکانی ئەم هەنگاوە دەدەن.

داواکاریی حکومەت و ڕەوشی نەختینە
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئیرادە میدیا ئاشکرای کرد، سەرۆکوەزیران سەردانی لیژنەکەیانی کردووە و داوای پشتگیری کردووە بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دینار، بەجۆرێک ١١٣ ترلیۆن دیناری بەگەڕخراو بێتە سەر ١١٣ ملیار دینار، چونکە لە ئێستادا تەنها ١٠ ترلیۆن دینار بەدەست حکومەتەوە ماوە و سیولە بەردەست نییە.
جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت بنبڕی گەندەڵی بکرێت و جووڵە بۆ پارە بگەڕێنرێتەوە، جەختیشی کردەوە بۆ گۆڕینی دینار تەنها یەک مانگ دیاری دەکرێت و پارەی وردەی بەکوالێتیش چاپ دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە، مستەفا حەنوش ئابووریناسی عێراقی ئاماژەی بەوە داوە، عێراق کار لەسەر یەک لەسەر دوازدەی بودجە دەکات و مانگانە شەش ترلیۆن دینار لە بانکی ناوەندی قەرز دەکات بۆ مووچە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی هەناردەی نەوت لە دوای داخرانی گەرووی هورمز. بەهۆی ئەم پەککەوتنەی هەناردەوە، عێراق دووچاری کورتهێنانی ڕاستەقینەی ٧.٨ ترلیۆن دینار بووەتەوە.
ڕای شارەزایان؛ لەنێوان کۆنترۆڵکردنی سەرمایە و مەترسیی هەڵئاوسان
گوڵاڵە سدیق، شارەزای دارایی و بانکی بۆ ئیرادە میدیا روونی کردەوە، لە ئێستادا ٧٠ ترلیۆن دینار لە عێراق دیار نییە و لە کاتی چاپکردنی دراوی نوێدا ئەو بڕە دەگەڕێتەوە. تا ئاستێک چاپکردنی نوێ گرنگە چونکە پارە شاراوەکان یان ئەو پارانەی لە بالیفی خەڵکدان دەگەڕێنێتەوە بۆ دەست حکومەت، بەڵام جەختی کردەوە چاپکردنی دراوی ١٠٠ دیناری خراپە و بەهای دینار کەم دەکاتەوە و گەندەڵی و سپیکردنەوە زیاد دەکات.
گوڵاڵە سدیق پێی وابوو باشترە لەبری لابردنی سفرەکان، دراوە کۆنەکە بۆ ماوەیەک ئیلغا بێتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و ئێرانیش نایانەوێت پارەی عێراق دابڕمێت، بەڵام ئەگەر گرووپە میلیشیاکان چەک دانەنێن، دۆخی دارایی عێراق لە دوای ٣٠ی ئەیلولەوە زۆر خراپ دەبێت.

لەسەر هەمان بابەت، مستەفا سەنەد وەزیری گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند بیرۆکەی گۆڕینی دینار لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە تاوتوێ دەکرێت و لە سەردەمی عەلی عەڵاقیشەوە باسی لێوە کراوە، بەڵام هێشتا کاتی ماوە بۆ جێبەجێکردنی.
لە بەرامبەردا، ئەحمەد عەبد شارەزای ئابووری باسی لەوە کرد، لەبەر بوونی تەمومژ لە کەرتی نەختینەدا، کاتەکە گونجاو نییە بۆ گۆڕینی دراو و دەبێت پێشتر چاودێری بازاڕ بکرێت تا هەڵئاوسان دروست نەبێت.
سەلام زێدان، ڕۆژنامەنووسی ئابووری، جەختی کردەوە، ئەم هەنگاوە کێشەی نەختینە چارەسەر ناکات، چونکە گەندەڵکاران پارەکانیان دەکەنە ئاڵتون یان عەقارات و دۆلار، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد پرۆسەکە پێویستی بە نوێکردنەوەی تەواوی سیستمی بانکی و دیاریکردنی ماوەیەک بۆ مامەڵە بە هەردوو دراوەکەوە هەیە.
-
ئۆجەلان هۆشداری دەدات و پێشنیاری "حکومەتی یەکێتیی دیموکراتیک" بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
|
-
هەوڵی لابردنی سفرەکانی سەر دینار؛ نەشتەرگەرییەکی بەئازار بۆ ئابوورییەکی پەککەوتوو
|
-
دادگای فیدراڵی و چارەنووسی کابینەی نۆ؛ بڕیارێک کە بونیادی حکومڕانی لە هەرێم دەلەرزێنێت
|
-
ئهمریكا گهورهترین جهنگى ئابوورى دژ به ئێران دهستپێدهكات؛ ئێرانیش ههڕهشهى ڕاگرتنى نهوت دهكات
|
-
لە چەواشەکارییەوە تا بێدەنگی؛ بۆچی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بکوژانی گوڵستان و هێرۆ ئاشکرا نەکرا؟
|
-
هۆشداریی دەم پارتی لە "کۆنووسی ساختە"؛ کێ دەیەوێت پرۆسەی ئاشتی تێکبدات؟
|
-
بە ناوی کوردایەتی و لە پشکی خەڵک؛ کێ باجە ترلیۆن دیناریەکەی کۆڕەک دەدات؟
|
-
حکومەتی عێراق لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی چەک پاشەکشە دەکات
|
-
هەژماری من کێشەی دابەشکردنی مووچەی چارەسەرکرد یان گەورەتری کرد؟
|
|
|
|