1     کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجەلان هۆشداری دەدات و پێشنیاری "حکومەتی یەکێتیی دیموکراتیک" بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی مەترسیی گۆڕانکاری و قەیرانە نوێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئۆجەلان لە دوایین دیداریدا لەگەڵ وەفدی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە زیندانی ئیمراڵی، ڕایگەیاند کە ناوچەکە کەوتووەتە ناو "گەردەلوول و ئاگر" و پرسی کورد لە چەقی ئەم ململانێیانەدایە. ناوبراو جەختی کردەوە کە پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و نەبوونی یەکڕیزی لە هەرێم، زیانی گەورە بە دەستکەوتەکانی کورد دەگەیەنێت، بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەش پێشنیاری پێکهێنانی "حکومەتێکی یەکێتیی دیموکراتیک"ی کرد کە وەک خۆی ئاماژەی پێدا، پێویستە خزمەتی هەموو گەل بكات، "نەک تەنها دوو بنەماڵە".

ئەم هۆشدارییەی ئۆجەلان لە کاتێکدایە کە زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە و لایەنەکان نەبوونەتە خاوەنی ڕێککەوتن. هاوكات بڕیارە ڕۆژی ٢٠ــی ئەیلول دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنێکی یەکلاکەرەوە لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە بەسەرچوونی تەمەنی کابینەی نۆیەم ئەنجام بدات. ئەگەر دادگا بڕیاری کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی کابینەکە بدات، سەرجەم بڕیار و گرێبەستە ستراتیژییەکانی نەوت و غاز کە لە دوای ١٠ــی تەمموزی ٢٠٢٣ەوە ئیمزاکراون دەکەونە ژێر پرسیار و هەڵدەوەرشێندرێنەوە، هەروەها دەسەڵاتەکانی هەرێم تەنیا بۆ "تصریف الأعمال" کەم دەکرێنەوە.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە قەیرانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان قووڵبووەتەوە، بەهۆی ئەوەی کابینەی نۆیەم نەیتوانیوە پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ لایەنە ناوخۆیی و هەرێمییەکاندا بونیاد بنێت. فەرزکردنی دەسەڵاتی حزبی بەسەر جومگەکانی حکومڕانیدا، بووەتە هۆی لێکترازانی زیاتری نێو ماڵی کورد و ڕەخساندنی زەمینە بۆ دەستوەردانی دەرەکی، ئەمەش دەستکەوتەکانی هەرێم لەبەردەم مەترسییەکی جدی دادەنێت.

  • ئۆجەلان هۆشداری دەدات و پێشنیاری "حکومەتی یەکێتیی دیموکراتیک" بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

  • هەوڵی لابردنی سفرەکانی سەر دینار؛ نەشتەرگەرییەکی بەئازار بۆ ئابوورییەکی پەککەوتوو

  • دادگای فیدراڵی و چارەنووسی کابینەی نۆ؛ بڕیارێک کە بونیادی حکومڕانی لە هەرێم دەلەرزێنێت

  • ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین جه‌نگى ئابوورى دژ به‌ ئێران ده‌ستپێده‌كات؛ ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاگرتنى نه‌وت ده‌كات

  • لە چەواشەکارییەوە تا بێدەنگی؛ بۆچی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بکوژانی گوڵستان و هێرۆ ئاشکرا نەکرا؟

  • هۆشداریی دەم پارتی لە "کۆنووسی ساختە"؛ کێ دەیەوێت پرۆسەی ئاشتی تێکبدات؟

  • بە ناوی کوردایەتی و لە پشکی خەڵک؛ کێ باجە ترلیۆن دیناریەکەی کۆڕەک دەدات؟

  • حکومەتی عێراق لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی چەک پاشەکشە دەکات

  • هەژماری من کێشەی دابەشکردنی مووچەی چارەسەرکرد یان گەورەتری کرد؟

سەرەکی