1     کاتژمێر پێش ئێستا 60 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی قەرەباڵغی زیندانەکانەوە؛ عێراق پەنا بۆ ئازادکردنی زیندانییان دەبات

وەزارەتی دادی عێراق ئازادکردنی ١٣ هەزار و ١٠٣ زیندانیی لە چوارچێوەی یاسای لێبوردنی گشتیدا ڕاگەیاند، هاوکات ئاشکرای کرد کە ڕێکارە یاساییەکان بۆ ئازادکردنی نزیکەی حەوت هەزار کەسی دیکە دەستیپێکردووە.

وەزارەتی دادی عێراق، جەختی لەوە کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی دووبارە ئەنجامدانی تاوان یان گەڕانەوەی ئازادکراوان بۆ گرتووخانەکان تۆمار نەکراوە، ئەمەش بە پێچەوانەی یاسای لێبووردنی ساڵی ٢٠١٦ کە تێیدا ژمارەیەک لە ئازادکراوان دووبارە دەستگیر کرابوونەوە.

پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئازادکردنی ٤٢ هەزار کەسی بەگوێرەی ئەم یاسایە ڕاگەیاندبوو؛ جیاوازیی ئامارەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەنجومەنی دادوەری دەستبەسەرکراوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆش ئەژمار دەکات، بەڵام وەزارەتی داد تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە چاکسازییەکانی سەر بە خۆیدا بوون. ئەم یاسایە کە لە ئیستادا بەفەرمی کەوتووەتە باری جێبەجێکردنەوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە لە ساڵی ٢٠٢٣ـەوە پڕۆژەیاسایەکی تایبەت بە هەرێم لە ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەکراوە و بۆ دەنگدان لەسەری چاوەڕێی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستانە.

ئازادکردنی ئەم ژمارە زۆرەی زیندانییان لە کاتێکدایە، گرتووخانەکانی عێراق بەدەست قەرەباڵغییەکی زۆرەوە دەناڵێنن. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی داد، ڕێژەی قەرەباڵغیی گشتی لە گرتووخانەکان بۆ ٢٠٠% کەم بووەتەوە، دوای ئەوەی پێشتر 300% بوو. لە لایەکی دیکەشەوە، کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداری لە دۆخی گرتووخانەی ناوەندیی بەسرە داوە، کە ژمارەی بەندکراوانی گەیشتووەتە 500%ی توانای ڕاستەقینەی خۆی و بووەتە هۆی تەشەنەسەندنی نەخۆشییەکانی پێست و هەناسەتەنگی لەنێو زیندانییاندا.

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا بۆ کەمکردنەوەی گوشاری سەر چاکسازییەکان، پرۆسەی گواستنەوە و ناردنەوەی نزیکەی شەش هەزار زیندانیی بیانی، کە زۆربەیان هاووڵاتیی سوورین، بۆ وڵاتەکانیان دەستی پێ کردووە، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی بارودۆخی یاسایی و مرۆیی لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا.

 

  • لە نێوان سەدان ملیار داهاتی "ڕووناکی" و نۆ ملیار دۆلار قەرزدا؛ قەیرانی کارەبا و پرسیارە بێوەڵامەکە

  • بەهۆی قەرەباڵغی زیندانەکانەوە؛ عێراق پەنا بۆ ئازادکردنی زیندانییان دەبات

  • دەنگێکی تۆمارکراو گومان لەسەر هۆکاری خنکانی خوێندکارە کوردەکەی چین دروست دەکات

  • لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا؛ گفتوگۆ یان شەڕ دەستپێدەکات؟

  • پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی داڕشتنی یاسایەكی نوێیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • حکومەتی فیدراڵ و هەرێم لەسەر بنەما دەستوورییەکان بۆ بودجەی ٢٠٢٧ ڕێکدەكەون

  • له زبڵدانەکانەوە بۆ کارگەکان؛ ڕیسایکڵین چۆن ڕەوشی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؟

  • کۆچی دوایی هێمای بەرهەڵستکاری؛ ٤٢ ساڵ بەسەر ژیانئاوایی یەڵماز گونەی تێدەپەڕێت

  • مافە دەستوورییەکانی هەرێم لە یاسای نەوت و غازدا: دەرفەت یان دووبارەبوونەوەی هەڵەکان؟

سەرەکی