1     کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا سزاکان توندتر دەکات و تاران دانوستان رەتدەکاتەوە

ململانێی واشنتۆن و کۆماری ئیسلامی ئێران دەچێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

لە کاتێکدا گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دەگەنە لوتکە، لێدوانی بەرپرسانی هەردوو وڵات ئاماژە بە بەردەوامی شەڕی ئابووری و سەربازی و دروستبوونی بنبەستی دیپلۆماسی دەکەن. سەرۆک کۆماری ئێران دانوستان بە "بێهودە" دەزانێت، لە بەرامبەردا ئەمریکا جەخت لەسەر بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری ئێران دەکاتەوە.

​مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بێهودەیە، چونکە بە وتەی ئەو واشنتۆن بەدوای دیالۆگدا ناگەڕێت بەڵکو ئامانجی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامییە. پزشکیان ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکییەکان رێککەوتنەکان پێشێل دەکەن و تەنانەت دوای گفتوگۆکانیش سێ جار هێرشیان کردووەتە سەر ئێران، بەوەش سەپاندنی گوشار و هەڕەشەی ڕۆژانە لەرێگەی دانوستانەوە ڕەتکراوەیە.

​لە بەرامبەردا، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ئۆپەراسیۆنی "گۆشەگیرکردنی ئابووری" ئەنجامی بەرجەستەی هەبووە و بەهای ریالی ئێرانی بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزیوە. بیسێنت ئاماژەی بەوەش کرد ئێران لە مانگی ڕابردوودا هیچ بڕە نەوتێکی خاوی بارنەکردووە و ئیدارەی ترەمپ کارپێکردنی ئەم سزایانە ڕاناگرێت تا ئەو کاتەی رژێمی ئێران دەست لە پاڵپشتیکردنی تیرۆر و پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی هەڵدەگرێت.

​هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند دەرگایان بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران کراوەیە، بەڵام جەختی کردەوە "ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

ترەمپ ئاماژەی بە ڕەوشی بازاڕی وزە و گەرووی هورمز دا و ڕوونیکردەوە بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕەوە بەرەوڕووی کەمی توانای پاڵاوتنی سووتەمەنی بوونەتەوە. سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بە کشانەوەی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانیان لە بنکەیەکی بەریتانیا کرد بەهۆی هەڕەشەیەکی دیاریکراوەوە، لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەکەی بە سەرکەوتوو وەسف کرد.

  • بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق؛ زیاتر لە ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و بەهای دۆلار دەستکاری دەکرێت

  • داعش نیازی دامەزراندنی "ئەمارەتی کوردستان"ی هەبوو؛ شانە نووستووەکانی لە هەرێم هەڵوەشێنرانەوە

  • ئەمریکا سزاکان توندتر دەکات و تاران دانوستان رەتدەکاتەوە

  • هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە

  • بۆ تێپەڕاندنی دابەشبوونی ١٠٣ ساڵە؛ کۆنفرانسی برۆکسل داوای پێگەی چاودێر بۆ کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

  • زەیدی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرئەنجامی شکستی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

  • لە بودجەی 2027ـدا؛ نزیکەی ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و پشکی هەرێمیش دەبێتە خاڵی یەکلاییکەرەوە

  • سیناریۆکانی دوای کشانی ئەمریکا؛ ئیسرائیل ئازادتر دەبێت و پێشێلکاریی ئاڵاش لە بەغدا نیگەرانی دروست دەکات

  • قەیرانی واشنتۆن و تاران؛ گەرووی هورمز، گۆشەگیری ئابووری و جموجوڵی حوسییەکان لە عێراق

سەرەکی