1     کاتژمێر پێش ئێستا 31 جار خوێنراوەتەوە

هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە

پرۆسەی بەرەبەیانی یەمەن، بۆ کۆتاییهێنان بە کۆنترۆڵکردنی حوسییەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی یەمەن دەستیپێکردووە و تا ئێستا زوباب و بابولمەندە لە دەست ئەو هێزانە دەرهێنراون کە نزیکن لە ئێران.

بەرەبەیانی دووشەممە هێزەکانی سوپای یەمەن بە پشتیوانی ئاسمانیی سعودیە، بەرەیەکی نوێی شەڕیان لە کەناراوی رۆژئاوای یەمەن کردەوە، دەستیان بەسەر ناوچەکانی زوباب و بابولمەندەبدا گرت، ئەمەش گۆڕانکارییەکی مەیدانی دیارە لە یەمەن، لەکاتێکدا پێشتر حوسییەکان بە هێرشی کتوپڕ دەستیان بەسەر چەندین ناوچەی ژێردەسەڵاتی حکومەتی یەمەندا گرت کە لەلایەن سعودیەوە پشتیوانی دەکرێت.

پرۆسەکەی سوپای یەمەن بە پشتیوانی سعودیە لالیەن ڕەشاد علێمی بە ناوی بەرەبەیانی یەمەن دەستیپێکرد، کە ئامانج لێی دووبارە دەستبەسەرداگرتنەوەی ئەو ناوچانەیە کە حوسییەکان پێشتر دەستیان بەسەردا گرتبوو، لە دەوروبەری باشوری تەعز پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی حکومەتی یەمەن و حوسییەکان بەردەوامە، بۆ ئەوەی رێگەی سەرەکیی نێوان شاری تەعز و ناوچەی توربە و ناوچەکانی باشور ببڕدرێت کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی یەمەندان بەتایبەتیش لەحج و عەدەن.

هێزەکانی حکومەتی یەمەن رایانگەیاندووە، پرۆسەیەکی فراوانیان لە ناوچەی زوباب دەستپێکردووە کە بەسەر بابولمەندەبدا دەڕوانێت،توانیویانە دەست بەسەر ناوەندی شارەکە و فرۆکەخانەدا بگرن و رێگەی نێوان زوباب و موخا ببڕن، لەکاتێکدا عەمید روکن ماجید نوزێلی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاندووە هێزەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی تەواوەتی بابولمەندەب بکەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسە یەمەنییە، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و توانا و چەکدارانی حوسیی دەکرێنە ئامانج، لە پرۆسەکەشدا سەدان چەکداری حوسییەکان گەمارۆ دراون و هەندێکیشیان بە بەلەم بۆ ناوچەکانی دیکەی ژێردەسەڵاتیان پەڕیونەتەوە.

هێرشەکەی چەکدارانی حکومەتی یەمەن بە پشتیوانی دەیان فرۆکەی جەنگیی سعودیەیە، تا ئێستاش چەند ناوچەیەکی ستراتیژییان کۆنترۆڵکردووەتەوە و چەندین ناوچەشیان لەگەڵ ناوچەی چەکدارانی حوسی دابڕیوە.

بە وتەی سوپای یەمەن و هێزەکانی سەر بە سعودیە، زیاتر لە ١١٠٠ ئامانجی حوسییەکان لە زەوی و ئاسمانەوە پێکراون، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی سەعدە، جووف، تەعز و ساحل.

کردنەوەی بەرەی کەناراوەکانی یەمەن، گۆڕانکارییەکی کتوپڕ وگرنگە لە پرۆسە سەربازییەکان، هێزە حکومییەکان ئاسانتر دەتوانن پرۆسەی سەربازیی دژی حوسیەکان ئەنجام بدەن.

 

  • هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە

  • بۆ تێپەڕاندنی دابەشبوونی ١٠٣ ساڵە؛ کۆنفرانسی برۆکسل داوای پێگەی چاودێر بۆ کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

  • زەیدی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرئەنجامی شکستی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

  • لە بودجەی 2027ـدا؛ نزیکەی ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و پشکی هەرێمیش دەبێتە خاڵی یەکلاییکەرەوە

  • سیناریۆکانی دوای کشانی ئەمریکا؛ ئیسرائیل ئازادتر دەبێت و پێشێلکاریی ئاڵاش لە بەغدا نیگەرانی دروست دەکات

  • قەیرانی واشنتۆن و تاران؛ گەرووی هورمز، گۆشەگیری ئابووری و جموجوڵی حوسییەکان لە عێراق

  • دەنگی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان: ٣٣٥ چالاکی لە ماوەی نۆ مانگدا

  • کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێم تۆڵەی بێلایەنی کوردە یان گۆڕانی هاوکێشەکان لە ناوچەکە؟

  • کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم؛ هەڵسەنگاندنی سیاسی و سەربازیی بۆ داهاتووی سەقامگیری چییە؟

سەرەکی