5 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
لە بودجەی 2027ـدا؛ نزیکەی ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و پشکی هەرێمیش دەبێتە خاڵی یەکلاییکەرەوە
لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئابووری و دارایی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، چەندین گۆڕانکاری گرنگ و پێشهاتی نوێ لەبارەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027 و کەرتی نەوت و دۆخی مووچەخۆران و هێزەکانی پێشمەرگە ئارادان.
عەلی موسەوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە رۆژنامەی "سەباح"ی ڕاگەیاندووە، بڕیاری هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لەناو بودجەی ساڵی 2027 بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ لەناو وەزارەتی دارایی قسەی لەسەر کراوە و گفتوگۆکان سەبارەت بەو بابەتە بەردەوام بوون تاوەکو گەیشتوون بە رێککەوتن. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، کە نزیکەی ملیۆنێک کەس کە بە گرێبەست و کرێی رۆژانە کاردەکەن، دەخرێنە سەر راژەی هەمیشەیی، ئەوەش بە بێ مەرجی خزمەت.

سەبارەت بە هەنگاوەکانی تری پەرلەمان، پەرلەمانتار ئەحمەد مەساری ئەوەی خستەڕوو کە لیژنەی دارایی خەریکی دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی پێویستە بۆ هەمیشەییکردنی گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا، و جەختیشی کردەوە پڕۆژەیاسای بودجە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.
دەربارەی قەبارەی گشتیی بودجەکە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی، ئاماژەی بەوە دا، پڕۆژەی بودجەکە بە قۆناغەکانی کۆتایی گفتوگۆدا تێپەڕ دەبێت لە ناو ئەنجومەنی وەزیراندا، پێش ئەوەی بگەڕێنرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ داڕشتنەوەی بە پێی ئەو رێککەوتنە کۆتاییانەی کە پێیان گەیشتوون.
جەمال کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندوون قەبارەی بودجە دەگاتە نزیکەی 200 ترلیۆن دینار، کە 150 ترلیۆن دیناری بۆ بودجەی بڕگەکان و 50 ترلیۆن دیناریش بۆ بودجەی بەرنامە و ئەنجام دەبێت.
لە لایەکی ترەوە و لە کەرتی نەوتدا، باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند ئەو قەیرانەی عێراق لە ماوەی رابردوودا پێیدا تێپەڕی بەرەو رەوینەوە دەڕوات. وەزیر لە سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەی شانەی قەیراندا جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەت بەردەوامە لە کارکردن بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و بەرزکردنەوەی تواناکانی هەناردەکردن و پشتگیریکردنی ئابووریی نیشتمانی. داوای کرد بە گیانی یەک تیم کارەکان بەڕێوەبچن بۆ تێپەڕاندنی تەنگەژەکان.

سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و دۆخی مووچە و شایستە داراییەکان، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران، ڕایگەیاند لە هەرێمی کوردستان 148 هەزار میلاکی پێشمەرگە هەن و مانگی ڕابردوو نزیکەی 142 هەزاریان لەڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچەیان وەرگرتووە.
وتیشی، بڕیارە مانگی داهاتوو سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕێگەی ئەم هەژمارەوە مووچە وەربگرن. هەروەها حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا کار دەکات بۆ ئەوەی مووچەی پێشمەرگە هاوتای سوپای عێراق بکرێت و بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو داوای 900 ملیار دینار کراوە.
لەلایەن خۆشیەوە، شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی بودجەدا جێگیر کراون، بەڵام خاڵی سەرەکیی ناکۆکی لە ئێستادا بریتییە لە دیاریکردنی پشکی هەرێم؛ لە کاتێکدا هەرێم داوای ڕێژەی 14,14٪ دەکات بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی عێراق، بەغدا هەوڵ دەدات ڕێژەی 12,67٪ جێگیر بکات و گفتوگۆکان لەم بارەیەوە بەردەوامن.
-
هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە
|
-
بۆ تێپەڕاندنی دابەشبوونی ١٠٣ ساڵە؛ کۆنفرانسی برۆکسل داوای پێگەی چاودێر بۆ کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
|
-
زەیدی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرئەنجامی شکستی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا
|
-
لە بودجەی 2027ـدا؛ نزیکەی ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و پشکی هەرێمیش دەبێتە خاڵی یەکلاییکەرەوە
|
-
سیناریۆکانی دوای کشانی ئەمریکا؛ ئیسرائیل ئازادتر دەبێت و پێشێلکاریی ئاڵاش لە بەغدا نیگەرانی دروست دەکات
|
-
قەیرانی واشنتۆن و تاران؛ گەرووی هورمز، گۆشەگیری ئابووری و جموجوڵی حوسییەکان لە عێراق
|
-
دەنگی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان: ٣٣٥ چالاکی لە ماوەی نۆ مانگدا
|
-
کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێم تۆڵەی بێلایەنی کوردە یان گۆڕانی هاوکێشەکان لە ناوچەکە؟
|
-
کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم؛ هەڵسەنگاندنی سیاسی و سەربازیی بۆ داهاتووی سەقامگیری چییە؟
|
|
|
|