59   خولەک پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

داعش نیازی دامەزراندنی "ئەمارەتی کوردستان"ی هەبوو؛ شانە نووستووەکانی لە هەرێم هەڵوەشێنرانەوە

لەم کاتەدا کە چەند ڕۆژێک بەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان تێدەپەڕێت و داعش دەستی بە جووڵە کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان چاودێریی توندی کەسانی توندڕەو دەکەن. لەم چوارچێوەیەدا، دەزگای ئاسایشی هەرێم پیلانێکی مەترسیداری داعشی بۆ دامەزراندنی "ئەمارەت" پووچەڵکردەوە و ٢٢ ئەندامی گرووپەکەی دەستگیرکرد.

شەوی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش ڕایگەیاند؛ لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و لە ماوەی ٩٦ کاتژمێردا (لە ٨ تاوەکو ۱۲ی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە هەماهەنگیی ئاسایشی هەڵەبجە، لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا ٢٢ تۆمەتبار لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن، خورماڵ و سیروان دەستگیر کراون، کە ئەندامی کەتیبەی (٥)ی سەربە ویلایەتی کوردستانی داعش بوون.

ئەم گرووپە تیرۆریستییە پیلانی دانابوو خۆی ڕێکبخاتەوە و بەیعەت لە ئەندامانی نوێ وەرگرێت، هەروەها هەوڵی دانانی بۆمب و تەقینەوەی لەناو پارێزگای هەڵەبجە دابوو، چاودێری هێزە ئەمنییەکانی دەکرد لە کاتی مەشقدا، ئامانجی سەرەکییان دروستکردنی "ئەمارەتێک" بوو لە ناوچەکانی هەورامان یان شارەزوور، شانبەشانی بەستنەوەی پەیوەندیی شانە نووستووەکان بە تیرۆریستانی دەرەوە و کۆکردنەوەی پارە بۆ کڕینی چەک. لەم ئۆپراسیۆنانەدا بڕێکی زۆر لە چەک، تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی دەستی بەسەردا گیراوە و تۆمەتباران بە ماددەی ٢ی تیرۆر ڕگیراون.

دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیدار لەلایەن دژەتیرۆرەوە

هاوکات لە پەرەسەندنێکی ئەمنیی دیکەدا، ڕۆژێک پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕایگەیاندبوو کە پاش بەدواداچوونی ورد، هێزەکانیان لە شاری سلێمانی توانیویانە تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر بکەن کە لە پێکهاتەی بەناو "فرقەی ٢١٠"ـی ڕێکخراوەکەدا چالاک بووە.

ئەم تیرۆریستە خاوەنی خێزانێکی توندڕەوی مێژوودارە؛ باوکی والی پێشووی فەلوجە و فەرماندەی مەفرەزە سەربازییەکانی ویلایەتی باکووری بەغداد بووە (کە پێشتر لە ئەبوغرێب لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە)، و براکەشی لە ناوچەی نباعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە. ناوبراو پاش نەمانی خەلافەتی داعش ڕووی لە سلێمانی کردبوو و سەرەڕای خۆشاردنەوە، لە چالاکییە نهێنییەکانی بۆ ڕێکخراوەکە بەردەوام بوو، تاوەکو لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە لە چالاکی خرا و دەستگیر کرا.

  • بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق؛ زیاتر لە ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و بەهای دۆلار دەستکاری دەکرێت

  • داعش نیازی دامەزراندنی "ئەمارەتی کوردستان"ی هەبوو؛ شانە نووستووەکانی لە هەرێم هەڵوەشێنرانەوە

  • ئەمریکا سزاکان توندتر دەکات و تاران دانوستان رەتدەکاتەوە

  • هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە

  • بۆ تێپەڕاندنی دابەشبوونی ١٠٣ ساڵە؛ کۆنفرانسی برۆکسل داوای پێگەی چاودێر بۆ کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

  • زەیدی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرئەنجامی شکستی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

  • لە بودجەی 2027ـدا؛ نزیکەی ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و پشکی هەرێمیش دەبێتە خاڵی یەکلاییکەرەوە

  • سیناریۆکانی دوای کشانی ئەمریکا؛ ئیسرائیل ئازادتر دەبێت و پێشێلکاریی ئاڵاش لە بەغدا نیگەرانی دروست دەکات

  • قەیرانی واشنتۆن و تاران؛ گەرووی هورمز، گۆشەگیری ئابووری و جموجوڵی حوسییەکان لە عێراق

سەرەکی