1 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
یونسێف هۆشداری دەدات؛ زیاتر لە ٣٤٧ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا ڕووبەڕووی لافاو و وشکەساڵی دەبنەوە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونسێف) هۆشدارییەکی توند دەدات و ڕای دەگەیەنێت کە بەهۆی کاریگەرییەکانی دیاردەی کەشوهەوای "ئێل نینۆ"، لە نێوان مانگەکانی تشرینی یەکەم تا کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦، زیاتر لە ٣٤٧ ملیۆن منداڵ لە نزیکەی ١٠٠ وڵاتی جیهاندا ڕووبەڕووی مەترسیی وشکەساڵی و لافاوی وێرانکەر دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی یونسێف، دیاردەی "ئێل نینۆ"ی ئەمساڵ وەک یەکێک لە بەهێزترین شەپۆلەکانی کەشوهەوا لە مێژوودا پێشبینی دەکرێت، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی بارانبارین و دروستبوونی شەپۆلی وشکەساڵیی توند یان لافاوی بێوێنە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا.

دابەشبوونی مەترسییەکان بەسەر کیشوەرەکاندا
ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردووە کە زۆرینەی ئەو منداڵانەی ڕووبەڕووی ئەم مەترسییە دەبنەوە، لە کیشوەری ئاسیا و زەریای هێمن نیشتەجێن کە ژمارەیان دەگاتە ١٩٠ ملیۆن منداڵ. لە دوای ئەوانیش ڕۆژهەڵات و باشووری ئەفریقیا بە ٤١ ملیۆن منداڵ و ئەمریکای لاتین بە ٤١ ملیۆن منداڵی دیکە دێن.
هەروەها لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست نزیکەی ٢٢ ملیۆن منداڵ، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ٢٠ ملیۆن منداڵ، و لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقیاش ٢٠ ملیۆن منداڵی دیکە ڕاستەوخۆ کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم دیاردەیەیان بەرکەوێت.
وێرانکاریی ژینگەیی و هەڕەشە لەسەر پەروەردە و تەندروستی
یونسێف ڕوونی کردووەتەوە کە وشکەبوونی کەشوهەوا لە وڵاتانی وەک کۆڵۆمبیا و فلیپین دەبێتە هۆی کەمیی ئاو، نەمانی بەرهەمی کشتوکاڵی و سەرهەڵدانی بەدخۆراکیی توند. لە بەرامبەردا، لە ناوچەی قۆچی ئەفریقیا و بەتایبەت سۆماڵ، لافاوی وێرانکەر ڕێگە لە خوێندنی منداڵان دەگرێت و نەخۆشییە گواستراوەکان بڵاودەکاتەوە.
کاسرین ڕاسێڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی یونسێف، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند:"ئەم دیاردەیە ژیان، خوێندن و سەلامەتیی منداڵان دەخاتە مەترسییەوە لە ڕێگەی ئاوارەبوون، بەدخۆراکی، کەمیی ئاوی خواردنەوە و بڵاوبوونەوەی پەتاکان، هەر بۆیە پێویستمان بە دەستپێشخەریی خێرایە بۆ پاراستنی منداڵان لەم قەیرانە".

داوای هەنگاوی بەپەلە و پاشخانی دیاردەکە
ڕێکخراوەکە داوای هەنگاوی بەپەلەی مرۆیی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ دابینکردنی خۆراك، ئاوی پاک و پێداویستیی پزیشکی پێش ئەوەی دۆخەکە لە دەست دەرچێت.
شایەنی باسە، دیاردەی کەشوهەوای "ئێل نینۆ" بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی ئاوی ڕووی زەریای هێمن، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاراستەی با و بارانبارین لەسەر ئاستی جیهان، و زۆرجار لەگەڵ قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوادا کاریگەرییەکانی دوو هێندە دەبنەوە.
-
بناری گۆیژە دەکرێتە باڵەخانەی ٣٠ نهۆمی؛ دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت هەڵوێست ڕادەگەیەنێت
|
-
یونسێف هۆشداری دەدات؛ زیاتر لە ٣٤٧ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا ڕووبەڕووی لافاو و وشکەساڵی دەبنەوە
|
-
قەرەسوو: دەردی باشووری کوردستان عەقڵێتی ناوەندگەراییە؛ کشانەوەی ئەمریکا گۆڕینی شێوازی جەنگە
|
-
بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق؛ زیاتر لە ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و بەهای دۆلار دەستکاری دەکرێت
|
-
داعش نیازی دامەزراندنی "ئەمارەتی کوردستان"ی هەبوو؛ شانە نووستووەکانی لە هەرێم هەڵوەشێنرانەوە
|
-
ئەمریکا سزاکان توندتر دەکات و تاران دانوستان رەتدەکاتەوە
|
-
هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە
|
-
بۆ تێپەڕاندنی دابەشبوونی ١٠٣ ساڵە؛ کۆنفرانسی برۆکسل داوای پێگەی چاودێر بۆ کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
|
-
زەیدی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرئەنجامی شکستی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا
|
|
|
|