1     کاتژمێر پێش ئێستا 32 جار خوێنراوەتەوە

قەرەسوو: دەردی باشووری کوردستان عەقڵێتی ناوەندگەراییە؛ کشانەوەی ئەمریکا گۆڕینی شێوازی جەنگە

موستەفا قەرەسوو، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕەخنەی تووند لە دۆخی سیاسی و حوکمڕانیی باشووری کوردستان دەگرێت، ڕای دەگەیەنێت کێشەی بنەڕەتیی باشوور کشانەوەی ئەمریکا نییە، بەڵکو نەبوونی دیموکراسیی خۆجێی و دەسەڵاتخوازیی ناوەندگەراییە.

موستەفا قەرەسوو، لە بەشێکی وتەکانیدا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی باشووری کوردستان و ناوچەکە ڕایگەیاند؛ لە ڕاستیدا کێشەی سەرەکیی باشوور پرسی کشانەوەی ئەمریکا نییە، بەڵکو "گۆڕینی شێوازی شەڕە" بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکردەوە کە چیتر پێویست بە هێزی سەربازیی زۆر لەسەر زەوی ناکات، ئەوانەی وەک بنکە سەربازییەکان دەگۆڕدرێن په‌یوەندییان بەو گۆڕانکارییە تەکنیکییەوە هەیە.

قەیرانی باشوور و عەقڵێتی دەسەڵاتخوازی

قەرەسوو ئاماژەی بەوە دا دەرد و کێشەی ڕاستەقینەی باشووری کوردستان، ئەو عەقڵێتی دەسەڵاتخوازییە ناوەندگەراییەیە کە پشت بە جومگە دیموکراتییەکان نابەستێت و دیموکراسی خۆجێی پشتگوێ خستووە. بە وتەی ناوبراو، تووڕەیی گەل لە دەسەڵات و پێکنەهێنانی حکومەتێکی دیموکراتیک دەرنجامی ئەو عەقڵێتەیە کە بووەتە مەترسیی سەرەکی لەسەر قەوارەی باشووری کوردستان.

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو که دەسەڵاتی باشوور بەهۆی نادیموکراتیبوونی و نەبوونی یەکێتیی نێوان لایەنەکان لاواز بووە و پێداگری لەسەر سیستەمی ناوەندگەرێتی وای کردووە دەسەڵات نەتوانێت پشتگیریی گەل بەدەست بهێنێت، کە ئەمەش تەنیا دەبێتە هۆی دابەشبوون و زیاتر لاوازبوونی پێگەی کورد.

مۆدێلی چارەسەر بۆ بەهێزکردنی باشووری کوردستان

لەبارەی ڕێگاکانی چارەسەری و بەهێزکردنی پێگەی باشووری کوردستان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەختی لەوە کردەوە، تەنیا ڕێگا بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان، پێکهێنانی حکومەتی یەکێتیی دیموکراتییە کە پشت بە دیموکراسیی خۆجێیی ببەستێت.

قەرەسوو ڕایگەیاند: "ئێمە بە تەواوەتی لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی دیموکراتیکدین بۆ باشووری کوردستان و لەم ڕووەوە بە هەموو جۆرێک پشتیوانی دەکەین، مۆدێلی دیموکراسیی خۆجێیی و ناناوەندی، تاقە کلیلە بۆ مسۆگەرکردنی پاراستنی دەستکەوتەکان و مانەوەی قەوارەکە."

 

  • بناری گۆیژە دەکرێتە باڵەخانەی ٣٠ نهۆمی؛ دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت هەڵوێست ڕادەگەیەنێت

  • یونسێف هۆشداری دەدات؛ زیاتر لە ٣٤٧ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا ڕووبەڕووی لافاو و وشکەساڵی دەبنەوە

  • قەرەسوو: دەردی باشووری کوردستان عەقڵێتی ناوەندگەراییە؛ کشانەوەی ئەمریکا گۆڕینی شێوازی جەنگە

  • بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق؛ زیاتر لە ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و بەهای دۆلار دەستکاری دەکرێت

  • داعش نیازی دامەزراندنی "ئەمارەتی کوردستان"ی هەبوو؛ شانە نووستووەکانی لە هەرێم هەڵوەشێنرانەوە

  • ئەمریکا سزاکان توندتر دەکات و تاران دانوستان رەتدەکاتەوە

  • هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە

  • بۆ تێپەڕاندنی دابەشبوونی ١٠٣ ساڵە؛ کۆنفرانسی برۆکسل داوای پێگەی چاودێر بۆ کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

  • زەیدی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرئەنجامی شکستی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

سەرەکی