51   خولەک پێش ئێستا 65 جار خوێنراوەتەوە

بناری گۆیژە دەکرێتە باڵەخانەی ٣٠ نهۆمی؛ دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت هەڵوێست ڕادەگەیەنێت

دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت: پڕۆژەکەی سەرۆکی نەوەی نوێ لە بناری گۆیژە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ژینگەییە

دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری دەداتە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە گۆڕینی بەشێک لە پڕۆژەی چاڤی گەشتیاری بۆ باڵەخانەی ٣٠ نهۆمی لە بناری چیای گۆیژە، ڕای دەگەیەنێت کە ئەم هەنگاوە پێچەوانەی تەواوی ئەو بەڵێنانەیە کە پێشکەش بە ژینگەپارێزان کرابوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پڕۆژەی چاڤی گەشتیاری کە دەکەوێتە بەشی باکووری شاری سلێمانی و خاوەنەکەی شاسوار عەبدولواحیدە، لەم ماوەیەی دواییدا بەشی باکووری پڕۆژەکە بە ڕەزامەندیی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی دەکرێت بە ١١ باڵەخانەی ٣٠ نهۆمی، هەروەها لە پلانیدایە کە بەدەیان دوکانی بازرگانی لە بەشی پێشەوەیدا دروستبکات.

پێشێلکردنی ماستەرپلان و زەوییە پارێزراوەکان

دەستەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە ڕۆژهەڵاتی بناری گۆیژەوە تا تونێلی پێشڕەو و ناوچەی دۆڵە ڕووت دروستکرابێت، سەرپێچییەکی ئاشکرایە لەسەر ماستەرپلانی سلێمانی، چونكە ئەو ناوچانە بەپێی یاسا بە زەویی پارێزراو (اراضی محمیە) هەژمار دەکرێن.

هەروەها دەستەکە ئاماژەی بەوە داوە: «ئەگەر پێشتر لەبەر مۆرکە گەشتیارییەکەی تیشکمان نەخستبووە سەر چاڤی لاند، ئێستا کاتێک بەشێکی دەکرێتە باڵەخانەی ٣٠ نهۆمی و زیانی کوشندە بە کەشوهەوا و دیمەنی چیاکە دەگەیەنێت، بە توندی ئەم کارە سەرکۆنە دەکەین.»

پێشێلکردنی بەڵێنەکانی هەڵبژاردن

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا بیرخستنەوەیەک بۆ سەردان و بەڵێنەکانی سەر و دەمی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٤ کراوە، کاتێک لە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ دەستەکە سەردانی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کردبوو. لەو کاتەدا بەرپرسانی ئەو حیزبە بەڵێنیان دابوو کە پشتگیریی دەستەکە دەکەن و ئەگەر ببنە هێزی یەکەم، نەک تەجاوزات ڕادەگرن، بەڵکو ئەو کۆمپانیایانەش دەدەنە دادگا. دەستەکە دەڵێت هەڵوێستی ئێستایان بە تواوەتی پێچەوانەی ئەو بەڵێنە گشتییانەیە.

بەردەوامیی پێشێلکارییە ژینگەیییەکان لە شارەکانی هەرێم

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا، دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە پێشێلکارییەکان دژ بە زنجیرە بەرزاییەکانی گۆیژە، ئەزمەر و سەرچنار بەردەوامن. هاوکات ئاماژەی بە دۆخی پاڵاوگە نایاساییەکانی هەولێر داوە و ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای بڕیاری داخستنیان لە ساڵی ڕابردوودا، بەڵام لە کۆی ١٣٠ پاڵاوگە هێشتا زۆرینەیان و تەنها ٦٠ پاڵاوگە داخراون و ئەوی تریان بەردەوامن لە کارکردن.

  • بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی ١٤.١٤٪ و مافە داراییەکان؛ وەفدێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە

  • بناری گۆیژە دەکرێتە باڵەخانەی ٣٠ نهۆمی؛ دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت هەڵوێست ڕادەگەیەنێت

  • یونسێف هۆشداری دەدات؛ زیاتر لە ٣٤٧ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا ڕووبەڕووی لافاو و وشکەساڵی دەبنەوە

  • قەرەسوو: دەردی باشووری کوردستان عەقڵێتی ناوەندگەراییە؛ کشانەوەی ئەمریکا گۆڕینی شێوازی جەنگە

  • بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق؛ زیاتر لە ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و بەهای دۆلار دەستکاری دەکرێت

  • داعش نیازی دامەزراندنی "ئەمارەتی کوردستان"ی هەبوو؛ شانە نووستووەکانی لە هەرێم هەڵوەشێنرانەوە

  • ئەمریکا سزاکان توندتر دەکات و تاران دانوستان رەتدەکاتەوە

  • هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە

  • بۆ تێپەڕاندنی دابەشبوونی ١٠٣ ساڵە؛ کۆنفرانسی برۆکسل داوای پێگەی چاودێر بۆ کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

سەرەکی