1     کاتژمێر پێش ئێستا 27 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی ١٤.١٤٪ و مافە داراییەکان؛ وەفدێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە

بۆ پێداگیریکردن لەسەر ماف و داواکاری و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧دا، ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کرد و بڕیارە سبەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی فیدراڵی دەستپێبکەن.

بەپێی زانیارییەکانی پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧ لەسەر یەکلاییکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە و تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی کۆتایی نەکراوە، چونکە لە ڕەشنووسەکەدا پشکی هەرێم تەنیا ١٢.٧٪ دیاری کراوە، لە کاتێکدا بەپێی داتاکانی سەرژمێری دەبێت ١٤.١٤٪ بێت.

سێ داواکاریی سەرەکیی توێژە کەمدەرامەتەکان

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەفدێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە سەرۆکایەتیی کوێستان محەممەد لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا کۆبووەوە و لایەنە عێراقییەکان بەڵێنیان داوە سێ داواکاریی سەرەکی لە بودجەی ٢٠٢٧دا جێگیر بکەن:

·        مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان: هاوتاکردنی مووچەی ٧٠ هەزار کەس لە هەرێم لەگەڵ عێراق، بە شێوازێک کە کەمترین مووچە بۆیان ببێتە ٢٥٠ هەزار دینار.

·        تۆمارکراوانی بێمووچە: بڕینەوەی مووچە بۆ ٣٠ هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت کە لە هەرێم تۆمار کراون و پێشتر مووچەیان نەبووە.

·        خێزانە کەمدەرامەتەکان: بڕینەوەی مانگانەی ١٥٠ هەزار دینار وەک مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ ١٠٠ هەزار خێزانی بێداهات لە هەرێمی کوردستان.

داتا و ژمارەکانی بودجەی گشتیی عێراق (٢٠٢٧)

·        کۆی داهات: ١٧٤ ترلیۆن دینار

·        کۆی خەرجی: ٢١٧ ترلیۆن دینار

·        کورتهێنان: ٤٣ ترلیۆن دینار

·        پشکی هەرێمی کوردستان: ١٣ ترلیۆن و ٣٠٨ ملیار دینار (لە بودجەی ٢٠٢٣دا ١٦ ترلیۆن و ٤٩٨ ملیار دینار بووە).

جێی باسە، پڕۆژەیاسای بودجە ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئاراستەی پەرلەمان بکرێت، بۆیە حکومەتی هەرێم هەوڵ دەدات پێش پەسەندکردنی، داواکارییەکانی بە تەواوی لە ڕەشنووسەکەدا جێگیر بکات.

 

  • پێشبینی دەکرێت پێش زستان گەڕانەوەی ئەندامانی پەکەکە دەستپێبکات

  • بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی ١٤.١٤٪ و مافە داراییەکان؛ وەفدێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە

  • بناری گۆیژە دەکرێتە باڵەخانەی ٣٠ نهۆمی؛ دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت هەڵوێست ڕادەگەیەنێت

  • یونسێف هۆشداری دەدات؛ زیاتر لە ٣٤٧ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا ڕووبەڕووی لافاو و وشکەساڵی دەبنەوە

  • قەرەسوو: دەردی باشووری کوردستان عەقڵێتی ناوەندگەراییە؛ کشانەوەی ئەمریکا گۆڕینی شێوازی جەنگە

  • بودجەی ٢٠٢٧ی عێراق؛ زیاتر لە ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و بەهای دۆلار دەستکاری دەکرێت

  • داعش نیازی دامەزراندنی "ئەمارەتی کوردستان"ی هەبوو؛ شانە نووستووەکانی لە هەرێم هەڵوەشێنرانەوە

  • ئەمریکا سزاکان توندتر دەکات و تاران دانوستان رەتدەکاتەوە

  • هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە

سەرەکی