2024-07-09 289 جار خوێنراوەتەوە

بزوتنەوەی گۆڕان: سەرکۆنەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا و بۆردومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی بزوتنەوەی گۆڕان لە بادینان ڕایدەگەیەنێت، لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە سنوری بادینان مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیانی سنورەکە، دەشڵێت: نیگەرانن لە بێدەنگی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم لەئاست ئەو لەشکرکێشییانە.

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی قەزای ناوەندی بزوتنەوەی گۆڕان سەرەڕای سەرکۆنەکردنی لەشکرکێشییەکانی تورکیا و شەڕ و بۆردومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە،" بە ئەرکی نیشتمانی خۆمانی دەزانین بێ دەنگ نەبین بەرامبەر گواستنەوەی شەڕ و نائارامی بۆ ناوچەی بادینان و داگیرکردنی ژمارەیەک گوندی سەر سنور و دانانی بازگەی سەربازی و ناچارکردنی دانیشتوانی هەندێک لەو گوندانە تا ناوچەکانی خۆیان چۆڵ بکەن، بێگومان ئەم ڕەفتارانەش پێشێلکردنێکی بەرچاوی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە".

ئاماژەبەوەشکراوە، سەرەڕای تێگەیشتن لەو ئاڵنگارییانەی کە لە سنورەکە ڕوودەدات و ڕوبەڕوی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بونەتەوە، دەبێت ڕێز لە سەروەریی خاکی یەکتری و لێکتێگەیشتنی هەبێت لە کاروباری یەکتری، بەپێچەوانەوە بۆمبارانکردن و داگیرکاری و لەشکرکێشیی سەربازی و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان، توندوتیژیی زیاتر بەرهەم دەهێنێت و دەبێتە مایەی نائارامی و تێکچونی ئاسایشی ناوچەکە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، چەند نیگەرانن بەرامبەر ئەو پێشێلکاری و داگیرکاریی و لەشکرکێشییە سەربازییەی دەوڵەتی تورکیا، هێندەش نیگەرانن لە بێدەنگی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانە.

  • ئەو نەخۆشخانە و پزیشكەی سزا دران كە بەهۆی نەشتەرگەرییەكیانەوە ژنێك گیانیلەدەستدا

  • د. سەباح هەوارمی: نەخۆشخانەکان هۆکاری گیانلەدەستدانی بەشێک لەو کەسانەن نەشتەرگەری دابەزاندنی کێشیان بۆ دەکرێت

  • کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزارەتی داد دەستیپێکرد

  • مەزڵوم عەبدی و وەزیرى دەرەوەی فەرەنسا بۆچی لە هەولێر کۆبوونەوە؟

  • قوباد تاڵەبانی: یەکێتی کۆتایی بە تاکڕەوی حزبی لە هەرێمی کوردستان هێناوە

  • هەمووان لە نەخۆشکەوتنى ئەحمەد تورک بەگومانن

  • وادەی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا دیاریکرا

  • بەفشارى تورکیا پارتى گەمارۆى سەر کامپى مەخمور توندتر دەکات

  • سەندیكای رۆژنامەنوسان: بەرامبەر دەستگیركردن ‌و رێگریكردن لە رۆژنامەنوسان ناڕازین

سەرەکی