×

2024-07-09 282 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی خشتەى دابەشکردنى مووچەى بڵاوکردەوە

وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى بڵاوکردەوە و بە پێى خشتەکەش جگەلە مووچەى بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتى پێشمەرگە مووچەى سەرجەم وەزارت و دەستەکان دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە 9-7-2024، وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى شەشى بڵاو کردەوە و بەپێى خشتەکەش ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 10-7-2024، بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە 11-7-2024، بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.   

وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخشتەی مووچەدا نین و بەوەتەى وەزارەتى دارایش تەمویلەکەیان نەگەیشتووە.

دابەشکردنى مووچە  لە کاتێکدایە،  ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و کۆى ئەو پارەیەى تا ئێستا بۆ مووچەى مانگى شەش  نێردراوە 653 ملیار و 365 ملیۆن و 531 هەزار دینارە.

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی