2024-07-09 404 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی بۆردومانى سوپای تورکیا دانیشتووانى حەوت گوندی دیکە لە بەروارى باڵا ئاوارەبوون

ناوەندی هەواڵ

لەشکرکێشى و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانى هەرێم بەردەوامە و بەهۆى بەردەوامى ئەو لەشکرکێشیانەش حەوت گوندى دیکە لە بەروارى باڵا لە سنورى بادینان  چۆڵکراون.

بەپێى راپۆرتى کۆتایى رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی لە بارەی لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان  162 گوند چۆڵ كراون و 602 گوندیش مەترسیی چۆڵبوونیان لەسەرە.

بەپێى زانیارییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 9-7-2024 لە بەرواری باڵا جگە لە گوندى مێسکا شەش گوندى دیکەى کریستیاننشین بەناوەکانى مەلختە، کری، سەردەشتێ، حەلوا، چەمێ دەستینێ و بالوک بەهۆی هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر خاکى هەرێم چۆڵکراون.

لە زانیارییەکاندا هاتووە هەریەکێک لەو گوندانە لەنێوان 10 بۆ 15 ماڵی تێدا نیشتەجێبوون، بەڵام ئێستا گوندەکانى خۆیان چۆڵکردووە و  چوونەتە ناوچەیەکی دیکە، لەبەر ئەوەى مەترسیی لەسەر ژیانیان هەبووە، بەشێکی ئەو گوندانە سووتاون.

لە بەرواری باڵا 32 گوند هەن کە کریستیانن و بەشێک لە دانیشتوانى ئەو گوندانە موسڵمان و لەگەڵ کریستیانەکان پێکەوە تێیدا دەژین.

گوندی میسکا یەکێکە لەو گوندانەى چۆڵکراوە  بە کۆنترین گوندی سنورى بەرواری باڵا دادەنرێت، 11 خێزانی كریستیان و خێزانێكی موسڵمانى تێدا دەژیان، بەڵام لەگەڵ زۆربوونی گرژییەکان و بۆردوومان لە ناوچەکەیان، ئەوانیش ئاوارەبوون.

 

  • ئیدارەی رۆژئاوا بەفەرمى وەفدێک دەنێرێتە ئەمریکا

  • بۆ چوارەمین جار شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • لە بارەى مووچەى دوو مانگى مامۆستایانى گرێبەست دڵنییاى دەدرێت

  • ئەمریکا: دیالۆگى نێوان كورد بۆ قۆناغى نوێى سوریا گرنگه‌

  • چه‌ند پارتێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان داواى مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى ده‌كه‌ن

  • پەیەدە وەڵامێکی تووندی دیمەشق دەداتەوە

  • دەم پارتی: کێشەی کورد لە توركیا بە لەناوچون چارەسەر ناکرێن

  • لیژنەی دارایی هەمواری یاسای بودجەی پەسەند کرد

  • نەوەى نوێ داواى دانیشتنێکى دیکەى پەرلەمانى کوردستان دەکات

سەرەکی