2024-07-10 194 جار خوێنراوەتەوە

دەستبەسەردا گرتنى17کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر راگەیەندرا

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و بڕی17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵیش دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەیبەوەکرد، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، لە ڕێکەوتی 26ی5ـی2024 تاکو 3ی 7ی 2024 تیمەکانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەدوو چالاکیدا، توانییان چوار تۆمەتبار کە کاری گواستنەوەو بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکەن دەستگیربکەن.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەم دوو چالاکییەدا بڕی 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە و لە ئێستادا هەر چوار تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .

  • هه‌سه‌دە دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌خاته‌ خواره‌وه‌ و پێگه‌ی سه‌ربازی توركیاش له‌ سوریا بۆردومان ده‌كات

  • نێچیرڤان بارزانی: تا کۆتایی ئەم مانگە ئۆجەلان پەیامی دەبێت

  • دوو منداڵی كورد بوونە یەكەم و دووەمی جیهان

  • ناوی فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ وەرگرتنی زەوی ڕاگەیەنرا

  • دوای 26 ساڵ لە پیلانگێڕی 15ی شوبات جادووه‌كه‌ به‌سه‌ر جادووگه‌ره‌كه‌دا شكایه‌وه

  • جەمیل بایك "ڕێبەر ئۆجەلان نامەیەكی بۆ ناردووین"

  • کەجەکە "سەرکەوتنی ئەو پرۆسە ئاشتیەی تورکیا باسی دەکات مەرجە بنەڕەتیەکەیی ئازادی ئۆجەلانە"

  • " بافڵ تاڵەبانی لە ئەمریكاوە بۆ گوشار خستنەسەر حكومەتی هەرێم و بەغداد گەڕایەوە"

  • پەكەكە بۆ یەكەمجار بە موشەكێكی پێشكەوتوو هێلیكۆپتەرێكی توركیا دەخاتەخوارەوە

سەرەکی