2024-07-10 367 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایانی ناڕازیی لەسەر تەوتینی مووچە هۆشداریی توند دەدەنە حكومەت

ناوەندی هەواڵ

ئەنجوومەنی مامۆستایان ناڕازیی سلێمانی رایدەگەیەنن، چیتر لە هیچ كەس و لایەنێكی قبوڵ ناكەین ببنە ڕێنیشاندەری كارەكانمان  ودەستبەرداری مافە زەوتكراوەكانمان نابین و لە فشاری یاسای و مەدەنی بەردەوام دەبین.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی مامۆستایان ناڕازیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، پێشتر داداگای فیدراڵی بڕیاریدا ئەو بانكانەى لە هەرێم مۆڵەتی فەرمیان هەیە، دەتوانن لە بە نیشتیمانی كردنی مووچەی مووچەخۆرانى هەرێم بەشدار بن، دواتر میدیاكانى پارتى كردیان بەدەستكەوت بۆ پرۆژەی هەژماری من، بۆیە چیتر لە هیچ كەس و لایەنێكی قبوڵ ناكەین ببنە ڕێنیشاندەری كارەكانمان و بەیەنیامەکیشیان بۆ راى گشتى خوێندەەەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە بەرواری 3-7-2024 و لەوەڵامی نووسراوێكی سەرۆكی حكومەتی ماوە بەسەرچوو هەرێمی كوردستان، دادگای فیدڕاڵی بە نوسراوی ژمارە111 ڕوونیدەكاتەوە، كە ئەو بانكانەى مۆڵەتی فەرمی هەیە و لقیان لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، دەتوانن لە بە نیشتیمانی كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەشداربن.

میدیاى فەرمی و نافەرمی پارتى دەستیان بە چەواشەكاری كرد، وەك مژدەی دانپێدانانى دادگای فیدڕاڵی بە پرۆژەی هەژماری من بڵاویان كردەوە، ئامانجی نووسراوەكەی مەسرور بارزانی تەنیا هەوڵێكی نەزۆكە بۆ خۆ دەربازكردن و لێپێچینەوەی یاسایی، تا لەسەر بنەمای ڕونكردنەوەی دادگای فیدڕاڵی بڵێت، دەستم كردووە بە نیشتیمانكردنی مووچە.

ئەوەشیان خستەڕوو، داوا لەسەرجەم مووچەخۆران دەكەین، نەچنە ژێر باری هەوڵە چەواشەكاریە دووبارە و سێ بارەكانی حكومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمی كوردستان و بە هیچ شێوەیەك فۆرمی بەتاڵانكردن پڕنەكەنەوە تا ناچاریان دەكەین  بڕیارەكەی دادگا وەك خۆی جێبەجێ بكەن، وەك چۆن مووچەی خانەنشینان هوتاى عێراق کرا.

لە كۆتای بەیاننامەكەشدا دەڵێن: هۆشداریەكانی پێشومان بەبیر حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەهێنینەوە ودەستبەرداری مافە زەوتكراوەكانمان نابین و فشاری یاسای و مەدەنی بەردەوام دەبین تا بەدەستی دەهێنین.

 

  • وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازار لە کۆتاییدایە

  • راگەیەندراوێک لەدەزگای میدیایی'ئیرادە'وە

  • ڤیدیۆ..سوپای عێراق لە ناو شەنگال کشایەوە

  • دوای سێ مانگ لە وونبونی، تەرمی كچێكی كورد لە كەنەدا دۆزرایەوە

  • نێچیرڤان بارزانی: ئاشتی و ئاشتیخوازی بۆ کورد گەورەترین هێزە

  • بافڵ تاڵەبانی : نەورۆز پەیامی کوردایەتییە بۆ گەیشتنە سەربەخۆیی

  • 'ئەو کۆنگرەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی تێدا ئامادەنەبێت، ئێمه‌ چه‌ك دانانێین'

  • کۆبوونەوەی وەفدی باڵای دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە هەولێر دەستیپێکرد

  • عەلەوییەکان کافرن و لایانداوە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام

سەرەکی