2024-07-04 433 جار خوێنراوەتەوە

بانکی ناوەندیی میکانیزمی نوێی پێدانی دۆلار به‌ گەشتیاران ئاشکرا ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

بانکی ناوەندیی عێراق میکانیزمی نوێی وەرگرتنی دراوی بیانی (دۆلار) بۆ گەشتیاران ئاشکرا ده‌كات ڕایدەگەیەنێت وه‌رگرتنی دراوی بیانی له‌ لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه‌ ته‌نیا لە ڕێگەی کۆمپانیا و بانکەکانەوە دەبێت لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 4ی ته‌ممووزی 2024، بانکی ناوەندیی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئامانج له‌و میكانیزمه‌ نوێیه‌ی كه‌ له‌ 14ی تەمموزەوە، ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌یە دۆلار به‌ شێوه‌یه‌ی دروست و ڕاسته‌قینه‌ بگاته‌ ده‌ست گه‌شتیار و خێراتر دۆلاری پێ بگات.

بانکی ناوەندیی عێراق ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، گەشتیاران پشکی خۆیان لە دراوی بیانی  له‌ کۆمپانیا و نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی مۆڵەتپێدراو كه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ وەردەگرن. 

ده‌شڵێت، نرخی دۆلار به‌ هه‌مان نرخی بانكی ناوه‌ندیی به‌ گه‌شتیاران ده‌درێت، به‌و پێیه‌ی گه‌شتیار ده‌بێت له‌ لایه‌ن كۆمپانیا و نووسینگه‌كانه‌وه‌ ناوی تۆمار بكرێت و ناوی بخرێته‌ سه‌ر پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بانکی ناوەندیی عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌و بانكه‌یشه‌وه‌ پسوولەیەکی پشتڕاستکردنەوەی دانانی دینارەکەی پێ بدات، بۆ ئەوەی دۆلارە کاشەکە بە تایبەتی لە ناو فڕۆکەخانە وەربگرێت.

  • ترەمپ بڕیارى نوێ لەبارەى باجە گومرگییەکانى رادەگەیەنێت

  • هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار دابەشدەکرێت

  • پەرلەمانتارێک هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى چوار ئاشکرادەکات

  • كارەبا گرانەكەی حكومەت گەیشتە سلێمانی

  • عێراق دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی پێنج دەکات لەهەرێمیش چارەنووسى موچەى مانگى چوار نادیارە

  • لیستی مووچەى مانگى چوار ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت

  • عێراق یەدەگی غازی ناوخۆیی و هاوردەکراوی ئەمساڵ بەهێزتردەکات

  • دوازدە ویلایەتی ئەمەریکا سکاڵایان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • كۆمپانیای DNOی نەرویژی: رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەی تاوكی ئاشکرادەکات

سەرەکی