2024-08-14 251 جار خوێنراوەتەوە

ئەمساڵ هاوتاکردنى مووچە و پلەبەرزکردنەوە جێبەجێناکرێت

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرایکردووە،بەغدا بۆ ئەمساڵ تەنها مووچە و بودجەى حاکیمە بۆ هەرێم خەرجدەکات، بۆیە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان، پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندن جێبەجێناکرێت.

کاروان یاروەیس، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لە یاسای بودجەی ساڵی 2024ـی عێراقدا هیچ بڕە پارەیەک بەمەبەستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان، پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران و دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژى هەرێمى کوردستان دیارینەکراوە، لەبەر ئەوە بەغدا ئامادەنیە پارەیان بۆ خەرجبکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیری نەوتی عێراق بە لیژنەی دارایی ڕاگەیاندووە، کە هەناردەی نەوت دەستپێناکاتەوە، چونکە کێشەیان لەگەڵ گرێبەستە نەوتییەکان و خەرجی کۆمپانیاکانی نەوت هەیە، بۆیە چاوەڕێ ناکرێت ئەمساڵ نەوتی هەرێم بەبۆری هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهیچ شێوەیەک بەغدا ئامادەنیە گواستنەوە لە بودجەدا بکات بۆ ئەوەی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ جێبەجێ بکات، دەڵێت پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق ڕێککەوتن بکات و دەست بە گفتوگۆ بکات بۆئەوەی لە ساڵی داهاتوو داواکارییەکانی هەرێم لە خشتەی بودجەی 2025دا جێگەی بۆ بکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هێشتا فەرمانبەران مووچەی مانگی تەمووزیان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەکیش لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بۆ دابەشکردنى موچە دیاری نەکراوە.

  • ئەمڕۆ تەیف سامی بڕیار لەسەر پارەی موچەی مانگی سێ دەدات

  • لیستی مووچەی مانگی ئازار ڕەوانەی بەغدا کرا

  • وەزارەتی دارایی: 48 ملیار دینارمان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق

  • وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە

  • وادەی ناردنی مووچە ئاشکرا کرا

  • کۆبونەوە گرنگەکەی بەغداد بەبێ رێککەوتن کۆتایی هات

  • هه‌ناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە

  • نرخی بیتکۆین دابەزی و پای بەرزبووەوە

  • ڕۆیته‌رز: واشنتۆن فشار له‌به‌غدا ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان

سەرەکی