×

پەرلەمانی کوردستان
2024-10-19 113 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت: شەرقلئەوسەت: پێدەچێت هەڵبژاردنى ئەمجارە نەخشەى سیاسی و حزبی لە کوردستان بگۆڕێت

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کودستان لەڕاپۆرتێکدا دەڵێت، پێدەچێت هەڵبژاردنى ئەمجارە نەخشەى سیاسی و حزبی لە کوردستان بگۆڕێت.

دەشڵێت، تائێستا پارتى و یەکێتى بەشێوەیەکى نەریتى و شێوازی کۆن دەستیان گرتووە بەسەر کارى سیاسی و حزبیدا، بەڵام پێدەچێت سبەینێ، کە هەڵبژاردنى گشتى بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، نەخشەى سیاسی و حزبی لە کوردستان بگۆڕێت، لەبەرئەوەى یەکەمجارە کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتى هەڵبژاردنەکانى کوردستان دەکات و بڕیارە بەیەکچاو سەیری هەمووان بکات و وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.

ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێمى کوردستان لە ساڵی 1992ـەوەوە، کە یەکەم هەڵبژاردن کراوە، هاوسەنگى بە هەموو ڕووەکانەوە لەنێوان یەکێتى و پارتیدا پەیڕەو کراوە، بەڵام بەهۆی دەرکەوتنى هێزی دیکە لەدەرەوەى ئەو دوو حزبە، پێدەچێت گۆڕانکاریی بێتە ئاراوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتى ڕۆژنامەکەدا هاتووە، هۆکارى سەرپەرشتیکردنى هەڵبژاردنەکانى کوردستان لە لایەن کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى کوردستان متمانەى خۆى لەدەستدابوو، تا بتوانێت لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا بێلایەنى خۆی بپارێزێت.

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی