×

لۆگۆی یەکێتی و بەرەی تورکمانی
2024-10-19 159 جار خوێنراوەتەوە

بەرەی تورکمانی سكاڵا له‌سه‌ر یه‌كێتی تۆمار دەکات

ناوەندی هەواڵ

سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ڕایگه‌یاند، "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی له‌ژێر فشار و چاو سووركردنه‌وه‌ ده‌نگیان به‌ کاندیدێکی توركمان داوه‌، تا ده‌ربچێت" لەبەر ئەو هۆکارەش سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن.

حه‌سه‌ن تۆران، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"کاندیدێکی توركمان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی، كه‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌ و له‌ژێره‌وه‌ كاریان بۆ ده‌كات، ده‌نگی ته‌واوی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ مسۆگه‌ر كردووه‌، ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ ته‌واوی ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه‌."

تۆران وتیشی:" وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی سكاڵای یاساییمان له‌ كۆمیسیۆن له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌م پێشێلكارییه‌ تۆمار كردووه‌".

دوێنێ هه‌ینی، 18\10\2024، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ چوار بازنه‌ی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌شێك له‌ پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن 97% بوو.

 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی