×

2024-10-20 116 جار خوێنراوەتەوە

لە هەرێم پرۆسەى دەنگدانى گشتى بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ پرۆسەى دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى خولی شەشەمی پەرلەمانى کوردستان لە هەر چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان بەبەشدارى و دوو ملیۆن و 683 هەزار کەس بەڕێوەدەچت.

لە  كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان بەڕووى دەنگدەراندا كرانه‌وه‌ و بۆ بەڕیوەچوونى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان و تا کاتژمێر 6ى ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، هه‌زار و 266 بنكه‌ بۆ دەنگدانی گشتی  دەنگیان تێدا دەدرێت، لە هەولێر 498 بنکە، لە سلێمانی 477 بنکە، لە دهۆک 264 بنکە و لە هەڵەبجەش 27 بنکە بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کراوە دەبن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ملیۆنێک و 15 هەزار و 888 کەس کارتی بایۆمەتریان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌، بە لێدەرکردنی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، کۆی ئەوانەی دەمێننەوە و مافی بەشداریان لەم دەنگدانەدا هەیە، دەکاتە 925 هەزار دەنگدەر و 797 دەنگدەر.

بەڕیوەچوونى پرۆسەى دەنگدانى گشتى لە کاتێکدایە لە 18ى ئەم مانگە پرۆسەى دەنگدانى تایبەت بە بەشدارى 215 هەزار و 960کەس بەرێوەچوو، بەڵام ئەوەى جێگەى نیگەرانییە نزیکەى 30 هەزار دەنگى پوچەڵ لە دەنگدانى تایبەتدا هەبووە.

 

  • شوێنەوارێكی مێژوویی لە كەركوك دەدۆزرێتەوە

  • یەكێتی هەڵوێستی لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند

  • سەرۆكی حزبێك لەهەرێم دەستی لەكاركێشایەوە

  • یەکێتی ئەوروپا: بەهیواین خولی نوێی پەرلەمان بەزوویی دەستبەکاربێت و حکومەتیش پێکبهێندرێت

  • دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو: لەمافی دەنگدەران خۆش نابین

  • دادگای فیدراڵی یاسایەکی لە هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

  • ئه‌دهه‌م بارزانى: گومانێكی گەورەم لە سەر کۆی پرۆسەى هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌

  • هاوتاکردنی مووچەى خانەنشینى سەربازى ڕاگیرا

  • ​ ڕۆژئاواى كوردستان پێشوازى له‌ ئاواره‌كانى لوبنان ده‌كات

سەرەکی